• نوێ

    هونەرمەندی لەم وڵاتەدا بەس پێویستی بە هونەر نیە..!!

    هونەرمەندی لەم وڵاتەدا بەس پێویستی بە هونەر نیە..!!


    هونەرمەندی و بەتایبەت  هونەری گۆرانی  وەک دوکانی مریشک فرۆشی  لێهاتوە، هیچ هونەرێکی ناوێت،وەک چۆن کابرای مریشک فرۆش بەتۆزێ پارەوە بەئاسانی جیازێکی مریشک پاکردن دەکڕێت و دەبێت بە مریشک فرۆش، هونەرمەندیش وای لێهاتوە..
    کاکە یان خاتوونی بەڕێز.. هەر تۆزێ پارەی بەدەستەوە بوو،دەتوانێ لاقیتەیەک بگرێت بەدەستیەوەو ببێت بەگۆڕانی بێژ...
    لەم قۆناغەدا لەژانری شیعر ڕیسواتر ،گۆرانیە،وەک لەوەی هەزاران کەس بەتایبەتی لە تۆڕە کۆدەڵایەتیەکاندا لەوەهمی شاعیربوندا دەژی ،بەهۆی دوخەیاڵی سادەو ئاڕ پێدانی خاتونێکەوە،دەست دەکات بەهەندێ گلەی و وەزن و قافێیەکی دەداتێ و خۆی لێدەبێت بەشاعیر ..
    ئاواش  کاکم بەبێ ئەوەی دەنگێکی خۆش و مۆسیقی هبێت، بەبێ ئەوەی شارەزای هەڵبژاردنی  شیعربێت، لاقیتەیەک دەگرێت بەدەستیەوەو هەرچی هات بەدەمیا دەیڵێت..!!

    لەهەمووی سەیرتر(ژن) لای شاعیران و گۆرانی  بێژانی پێشوو ،پێگەیەکی بەهێز وجوانیان هەبوو، شیعرو گۆرانیەکان ،زیاتر لەسەرجوانی و دیوە جوانەکانی ژنان بوو، بەڵام ئێستا، لەزۆرێک لە تێکس وگۆرانیەکاندا، یان سوکایەتی  بەژن دەکرێت یان بە خیانەتکاری و درۆزنی و بێ وەعدی ...وێنا دەکرێن، یان پیاهەڵدانە بە چەن ئەندامێکی ژندا،کە ئەویش غەریزە باڵادەستە...

    ٭لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێ لەشاعیران و هونەرمەندان کەبەتەواوی حەقی تەواو دەدەن بەشیعرەکەو بەگۆرانیەکەش..
    نووسینی:بڕیارشاشکی
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هونەرمەندی لەم وڵاتەدا بەس پێویستی بە هونەر نیە..!! Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top