• نوێ

    ترەمپ ھەڕەشەی ھێرش کردنەسەر 52 بنکە و ناوەندی گرنگی ئێران دەکات

    ترەمپ ھەڕەشەی ھێرش کردنەسەر 52 بنکە و ناوەندی گرنگی ئێران دەکات.


    سەرۆکی ئەمەریکا لە چەند تویتێکدا دەڵێت: ئێران زۆر بەخراپی و خوێناوی باس لە بە ئامانجکردنی پێگەکانمان دەکات چونکە ئێمە جیهانمان لە کۆڵ سەرکردە تیرۆریستیەکەی ئەوان کردەووە کە چەندان ئەمەریکی و خەڵکی تری بەکوشتداوە. 
     ترەمپ دەڵێت: 52 ئامانجی ئێرانیمان دەستنیشانکردووە (وەک ئەو پەنجاو دوو بارمتە ئەمەریکییەی چەندین ساڵە لە ئێران دەستبەسەرکراون)، ئەم ئامانجانەش شوێنی زۆرگرنگ و هەستیار و کولتووریی ئێرانیش دەگرێتەوە، بۆیە ئەگەر ئێران هەر هێرشێک بکات پەشیمانی دەکەینەوە و ئەمەش هۆشدارییەکی ئاشکرای ئێمەیە.
    سەرۆکی ئەمەریکا گوتوویەتی: ئێران ئازایانە باس لە بەئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان دەکات وەک تۆڵە بۆ لە کۆڵکردنەوەی سەرکردە تیرۆستەکە کە هاوڵاتیەکی ئەمریکی کوشت، هەندێکی تری خراپ بریندار کردوون، بێجگە لەو هەموو خەڵکەی بە درێژایی ژیانی کوشتوویەتی، لە نێوانیان سەدان خۆپێشاندەری ئێرانی. ئەو دەستی بە هێرشکردن کردبوو بۆ سەر باڵوێزخانەکەمان، ئامادەکاریشی دەکرد بۆ هێرشی زیاتر لە شوێنی تر. ئێران بێجگە لە کێشە هیچی تر نەبووە بە درێژایی چەندین ساڵ. با ئەمە هۆشداریی بێت کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ھەر بنکەیەک، ئێمە 52 شوێنی ئێرانیمان دەستنیشان کردوون (کە نوێنەرایەتی 52 بەندکراوی ئەمریکییە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستگیری کردوون)، هەندێکیان لە ئاستی زۆر باڵا و گرنگ و گرنگن بۆ فەرهەنگی ئێران، ئەو ئامانجانە و ئێران خۆشی، زۆر بە توندی لێیان دەدرێت. بۆیە ئەمریکا هیچ هەڕەشەیەکی زیاتری ناوێت.

    لەلایەن، یادگار ئیسماعیل و کاوە حەسەن
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ترەمپ ھەڕەشەی ھێرش کردنەسەر 52 بنکە و ناوەندی گرنگی ئێران دەکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top