• نوێ

    عەبدووڵای کوێخامووبارەک لەنەبوونی کارەبا هەڕەشەدەکات داوالەخەڵکی چەمچەماڵ دەکات ئەمە درووشمیان بێت

    عەبدووڵای کوێخامووبارەک لەنەبوونی کارەبا هەڕەشەدەکات داوالەخەڵکی چەمچەماڵ دەکات ئەمە درووشمیان بێت



    عەبدووڵای کوێخامووبارەک

    ھەقە ئەمەی سەرەوە دروشمی خەڵکی چەمچەماڵ بێت و بەھەوڵی چالاک وان و سایت و سۆشیال میدیا و دڵسۆزانی سنورەکە و بە ھیمەتی گەنجەکان بابەتی کارەبای چەمچەماڵ یەکلای بکرێتەوە، یان روناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ و ھەمو ناحیە و گوندەکانی، یان کوژاندنەوە و داخستنی وێستەگەی کارەبای گورگەیی، ئیتر بەھەر شێوازێکی مەدەنیانە بێت یان ئەگەر گوێ نەگیرا بە زەخت و شێوازی توند و شاراوەش بێت.

    بەڕاستی غەدر لە چەمچەماڵ ئەکرێت لە ھەمو ڕوە خزمەت گوزاریەکانەوە، بە تایبەت لە ڕوی کارەباوە، وێستگە و دوکەڵ و ژەرەکەی لە چەمچەماڵە و ئەڕژێت بەسەر خەڵکەکەیدا، سوتەمەنیەکەی گازی سروشتی کۆرمۆر چەمچەماڵە، بەڵام بە ڕەوای نابینن کارەبای بەردەوام بۆ قەزای چەمچەماڵ دابین بکەن کە نزیکەی ٩٠ مێگای پێویستە لە وێستگەیەکی ١٥٠٠ مێگا واتی، لە کاتێکدا نمونەی جەند قەزایەکی ترمان ھەیە لە کوردستان کارەبایان ٢٤ کاتژمێرە لە شەو و ڕۆژێکدا بەھۆی ئەوەی وێستگەی کارەبا لە سنورەکەیاندا ھەیە

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: عەبدووڵای کوێخامووبارەک لەنەبوونی کارەبا هەڕەشەدەکات داوالەخەڵکی چەمچەماڵ دەکات ئەمە درووشمیان بێت Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top