• نوێ

    ژنێك له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا

    ژنێك له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا




    وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵان له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌كی ده‌مانچه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.
    نەقیب شێروان خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران  رایگەیاند: “كاتژمێر شه‌شی ئێوارەی دوێنێ شه‌ممه‌ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمی ژنێك، دواتر لێكۆڵینەوەمان دەستپێكرد”.
    وتیشی: “بەپێی وته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه‌، كەسێك كە تەمەنی 23 ساڵە دەسكاری دەمانچەی كردووە و گولەی لەدەست دەرچووە و بەر سینگی ئەو ژنە كەوتووە و بەر لەگەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
    ئاماژەی بەوەشدا: ئەو ژنەی كوژراوە، بۆ كارێك چوه‌تە ماڵە دراوسێیەكەیان و لەوێ ئەو رووداوە روویداوە.
    وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران باسی لەوەشكرد، كەسی تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و دانی بەوەداناوە كە بەهەڵە گوللەی لەدەست دەرچووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
    وتیشی: “ئەو ژنەی كوژراوە ناوی (م.ح.ح) تەمەنی 42 ساڵە و ژنی ماڵەوە بووە”.
    وێسگە …
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ژنێك له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top