• نوێ

    ڤیاگراو سبووخ نایەڵێ گەنج لەناو حیزبەکاندا بێنەپێشەوە...

    ڤیاگراو سبووخ نایەڵێ گەنج لەناو حیزبەکاندا بێنەپێشەوە...

    ئێمە هەمیشە ڕەخنەمان لەحیزبەکان  ئەوەبووە،کە چەن سیاسیەکی بەتەمەن  دەستیان گرتوە بەسەر جومگەکانی حیزبداو ناهێڵن گەنجەکان بێنە پێشەوەو سود لەتواناو تاقەیان ببینرێت...
    بڕواشمان بەوە هەبوە، ئەوانەی دوێنێ خەباتیان کردوە،ئەمڕۆ شایەنی ڕێزن وشایەنی ئەوەن ژیانێکی شەرەف مەندانە بژین...بەڵام نەک ئەوەی ئیدی ئەوان هەمووشت بن، بەحوکمی ئەوەی ئەوان هەم تەمەن و هەم ئەزمونێکی زیاتریان لەکاری حیربایەتی وخەباتدا هەیە،دەبێت ڕێنیشاندەری گەنجەکان بن و ڕێیان،بۆ ڕۆشن بکەنەوە،نەک ئەوەی خۆیان ڕێ لەگەنجەکان بگرن...
    کابرایەکی خزمان هەبوو سەرەڕای تەمەنێکی زۆر دەیوت، هەتا سبوخ (بۆیاخ) مابێت،.من هەر کوڕە گەنجەکەی جارانم.. تائەوڕادەی هەرشتێ منی گەنج بۆخۆم بەڕەوام دەبینی ئەویش بۆخۆی بەڕەوای دەبینی،...
    لێرەدا دەبێت درک بەو ڕاستیە بکەین، کەپێناسەی گەنج،لای ئەو پیاوە لە ڕەشی تاڵەکانی قژدایە..
    جا زۆرێک لە سیاسیەکان..هەمان تێڕوانینیان بۆ تەمەن هەیە، چون فیاگراو سبوخ نایەڵێ درک بە پیری خۆیان بکەن...!!!
    نووسینی:بڕیار شاشکی
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڤیاگراو سبووخ نایەڵێ گەنج لەناو حیزبەکاندا بێنەپێشەوە... Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top