رەنگە ناونیشانی بابەتەكە تارادەیەك نامۆو سەرنج راكیشیش بیت ! چونكە دەبیت ئاخۆ چۆن فرۆشتنی (بەلغەم) ی مرۆڤ پارە بكات و بۆ چ مەبەستیك بەكار بهینریت ...
ئەم بازرگانیە لە ناوچە هەژار نشینەكانی باشووری ئەفریقا ئەنجام دەدرا بە تایبەتیش دانیشتوانی هەژارنشینی ناوچەی Khayelitsha نزیك لە كیپ تاون .
بازرگانی كردنەكەش بەم جۆرەبوو :
ئەو كەسانەی كە دووچاری نەخۆشی (سیل ) ببوون هەلدەستان بە فرۆشتنەی (بەلغەم) لە ناو قووتی تایبەتی شیكاری كە لە بنكە تەندروستیەكان دەیاندزی و پاشان ئەو قووتوە بەلغەمانە لە لایەن خەلكانی ئاسایی (نەخۆش نەبن ) دەكردرانەوە و پاشان دەیانبرد بۆ بنكە تەندروستیەكان بۆ ئەوەی وەك كەسیكی تووش بوو بە نەخۆشی سیل بناسرین و پاشان لەو ریگەیەوە حكومەت یارمەتی تەندروستی پی ئەدان و بواریشیانی پی ئەدا كە كار نەكەن و لە مالەوە دانیشن ..
لەو ریگەیەوە دەتواننرا مانگانە نزیكە 160-190 دولار وەربگرن .
ئەو كەسانەی كە بەلغەمی خۆشیان دەفرۆشتەوە بە پیی راپۆرتیكی رۆژنامەی گاردیان مانگانە نزیكە 100- بۆ 120 دولاریان لە فرۆشتنی بەلغەمەكەیان دەست دەكەوت .
تیبنی : ئەم جۆرە بارزگانیە نامۆیە پیش چەند سالیك لە باشوری ئەفریقا باو بوو بەلام لە ئیستادا بەرەو نەمان دەچیت بەهۆی چاودیری توندی حكومەت و دەزگا پەیوەندی دارەكان .