• نوێ

    ئایا ساونا پەیوەندی بە تەندروستی دڵەوە چییە؟

    ئایا ساونا پەیوەندی بە تەندروستی دڵەوە چییە؟


    ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زانایان و توێژینەوە پزیشکییەکان زانیاری نوێ دەربارەی تەندروستی ئاشکرا دەکەن، بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەش کە لە فینلەندا ئەنجامدراوە لەسەر پەیوەندی ساوناکردن بە دڵەوە، دەرکەوتووە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و مردن کەم دەکاتەوە.

    زانیارییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی هەفتانە 4-7 جار  چوونە ناو ساوناوە، زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و کاریگەری سەرەکی هەیە لە پاراستنی دڵ بەتایبەت ئەگەر زۆر گەرم بێت.

    ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵیەوەیە، هەفتانە ئەگەر چوار جار سەردانی ساونا بکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بە ڕێژەی %25 کەم دەکاتەوە.

    ساونا پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات، ئەمەش وادەکات هاتوچۆی خوێن بۆ دڵ ئاسان بێت و خوێنبەرەکان لە گیران بپارێزێت، بێگومان ژووری هەڵمیش هەمان کاریگەری هەیە و لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەیپارێزێت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئایا ساونا پەیوەندی بە تەندروستی دڵەوە چییە؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top