• نوێ

    ژنێک بەتۆمەتی خۆڕووتکردنەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی دەدرێتە دادگا 

    ژنێک بەتۆمەتی خۆڕووتکردنەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی دەدرێتە دادگا 


    لە ویلایەتی یوتای ئەمریکا، ژنێک لەسەر خۆڕووتکردنەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی دەدرێتە دادگا و ئەو تۆمەتەش هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە.

    تیلی بوچانان تەمەنی 27 ساڵە، لە نێو گەراجی ماڵەکەیان کاریکردووە، ژنەکە لەگەڵ هاوژینەکەی بووە و بە گوتەی خۆی بۆ ئەوەی کراسەکانیان تۆز نەگرێت، لەبەریان دایانکەندوون. لەوکاتەدا زڕ منداڵەکانی کە تەمەنیان نۆ ساڵان و 13 ساڵانن بەسەر دیمەنەکەدا هاتوون و دواتر سکاڵایان لەسەری تۆمارکردووە.

    دادگا داوایکردووە ئەو ژنە لەبەر خۆڕووتکردنەوە لە بەردەم زڕ منداڵەکانی ئامادەی دادگا بێت، بەڵام داواکاری یەکێتیی ئازادی سڤیلی ئەمریکا لە یوتا دەڵێت، تۆمەتەکانی دادوەر نادەستوورین.

    پارێزەری ئەو ژنە لە دادگا گوتویەتی، ئەو ژنە خۆی پێ فێمینیستە و بیروباوەڕی وایە لەنێو ماڵەکەی خۆیشی ئاساییە بە رووتی بسووڕێتەوە.

    ئەگەر دادگا دژی بوچانان بڕیاربدات، ئەوا 10 ساڵ زیندانی دەکرێت و بە بڕێک پارەش سزا دەدرێت

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ژنێک بەتۆمەتی خۆڕووتکردنەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی دەدرێتە دادگا  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top