لەنجە عەلی هاوسەرگیری كرد
لەنجە عەلی، خانمە هونەرمەندی كورد، هاوسەرگیری كرد و وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە.
لەنجە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی نووسیویەتی " بەشێكی تازە و نازدار لە ژیانم دەستیپێكرد".
لەنجە، پێشتر جارێكی تر هاوسەرگیری كردووە، بەڵام لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە و كوڕێكیشی هەیە.
لەنجە،خەڵكی سلێمانییە، خاوەنی چەندین گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپە.