له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا پاسكیلسوارێك گیانی له‌ده‌ستدا
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناو شاری كه‌لار نزیك كتێخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری شوفرلێت ئۆپتراو پاسكیلێك ، پاسكیل سواره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه له‌دایك بووی ساڵی ( 1975)هو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لاره.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌پێی مادده‌ی 24 هاتووچۆ به‌ند كراوه.