• نوێ

    ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک دوادەکەوێت

    ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک دوادەکەوێت


    بەرپرسێکی #پارتی_دیموکراتی_کوردستان ئاماژە بەوە دەکات " ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانیان  لەسنووری كەركوك دوادەكەوێت"

    ئاشکراشی دەکات " حزبەکەی ۳۰ بارەگای لەو شارە هەیەو،سێ دانەیان سەرەکین".

    محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی #پارتی لەكەركوك بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە "دانوستانەكان لەبارەی ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لە سنووری كەركوك بەردەوامە، ئەویش پەیوەستە بەو لیژنەیەی ھەرێمی كوردستان، كە دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی دەكات".

    دەشڵێت "هەرچەندە بڕیاربوو لە مانگی ڕابردوودا ھەنگاو بۆ ڕادەستكردنەوەی بارەگاكان بنێن، بەڵام ئاڵۆزبوونی ڕەوشی #عێراق كاریگەیی كردە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و #بەغدا".
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک دوادەکەوێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top