• نوێ

    پیاوێکی تەمەن 102 ساڵ بریندار بوو

     پیاوێکی تەمەن 102 ساڵ بریندار بوو



     ئێوارەی ئەمڕۆ 4 شەممە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/پەترۆڵ) لە گەڕەکی ڕاپەڕین خۆی کێشا بە هاوڵاتیەک بەناوی ( ع . ئـ . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1917 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین و بەو هۆیەشەوە بریندار بوو. بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ قاچی ڕاستی شکاوەو پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دادوەر بە ماددەی 23 لە یاسایی هاتووچۆ بڕیاریدا بە ڕاگیرکردنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پیاوێکی تەمەن 102 ساڵ بریندار بوو Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top