• نوێ

    نەوەی نوێ کلاسیکۆکەی گواستەوە بۆکەرکوک و ئیدارەی شارەکەش دەست خۆشی لێدەکەن.


    لەکەرکوکەوە بۆســـــایـــتی هەتاو-ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری.

    دوای ئەوەی لەهەفتەی ڕابردوو تیمێکی ئەندازیارانی نەوەی نوێ سەردانی شاری کەرکوکیان کرد و بڕیاریاندا، کەتەحەداکەیان بگوازنەوە بۆکەرکوک و چەند ناوچەیەکی ئەو شارەش چاک بکەنەوە.

    کۆبوونەوەی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ لەگەڵ بەرپرسانی ئۆفیسی کەرکوکی جوڵانەوەکە لەسەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکوک

    لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی چوارشەمە ۱۱-۹-۲۰۱۹ تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ گەیشتنە باخچەی مارف بەرزنجی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک و وەک یەکەم شوێنی کەرکوک دەستیان بەنۆژەنکردنەوەی باخچەکە کردووە و وابڕیارە لەماوەی حەوت ڕۆژدا نۆژەنی بکەنەوە.

    باخچەی مارف بەرزجی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک

    بەپێی زانیارییەکانی هەتاو تەحەداکەی نەوەی نوێ لەسەرداوای لایەنگرانی نەوەی نوێ بووە لەشاری کەرکوک، هەتاو زانیویەتی ،کەنەوەی نوێ لەپلاندایە لەداهاتوودا پڕۆژەی تر لەشاری کەرکوک ئەنجام بدات.

    ئەندامێکی ئەنجومەنی کەرکوکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کەلەهەمان کاتیش دا بەرپرسی بەشی قەزا و ناحیەکانی جوڵانەوەکەیە لەئۆفیسی کەرکوک بەهەتاوی ڕاگەیاند، ئەرکی ئێمە بۆ شاری کەرکوک ئەوەیە خزمتکار بین نەوەک بارێکی قورس بین بە کۆڵی خەلکەوە.

    هێژا تەڵعەت ئەندامی ئەنجومەنی کەرکوکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرپرسی بەشی قەزا و ناحیەکانی  جوڵانەوەکەیە لەئۆفیسی کەرکوک لەلێدوانێک دا بەسایتی هەتاوی ڕاگەیاند، بەدرێژایی مێژوو خەڵکی کەرکوک کۆڵ لە پشت و ئاوارە و دەر بەدەربوونە و مافی خۆیانە ژیانێکی شیاستەتر لە ئێستا و لە ڕابردوو بژین.

    هێژا تەڵعەت ئەندامی ئەنجومەنی کەرکوکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرپرسی بەشی قەزا و ناحیەکانی جوڵانەوەکەیە لەئۆفیسی کەرکوک

    گوتیشی، بەدرێژایی١٤ ساڵ دەسڵاتی شارەکە بە ھەبوونی  ئەو داھاتە زۆرەی، کەبۆ شارەکە  لە ناوەندەوە ھەم وەک بودجەی پارێزگا ھەم وەکو پترۆ دۆلار دەھات ، نەیان توانی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی شارەکە دابین بکەن ، بگرە شارکەیان لە ھەموو رووکانەوە پوکاندەوە .

    هێژا گوتیشی، ئەرکی ئێمە بۆ شارەکە ئەوەیە خزمتکار بین نەوەک بارێکی قورس بین بە کۆلی خەلکەوە.

    لەبارەی هەبوونی پڕۆژەی ترەوە هێژا گوتی، ئەمە یەکەم کارمانە لە داھاتوشدا بە پێی توانا پرۆژەی دیکەمان ئەبێت بۆ شارەکە.

    لەبارەی گوژمەی تێچووی پڕۆژەکەوە ئەندامەکەی ئەنجوومەنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەئۆفیسی کەرکوک هیچ شتێکی ئاشکرا نەکرد بەڵام تەنها ئەوەی ئاشکرا کرد، کەهەموو  تێچووی پڕۆژەکە لەئەستۆی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەبێت.

    هێژا تەڵعەت ئەوەشی بۆهەتاو درکاند، کەمامەڵەی ئیدارەی شاری کەرکوک جیاوازبووە لەمامەڵەی حکومەتی هەرێم و لەبری ڕێگری کردن دەست خۆشیان لێکردوون و کارەکەی جوڵانەوەکەیان بەرز نرخاندووە.

    ماوەیەکە شاسوار عبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەژێر ناوی تەحەداکردنی دەسەڵات چەند پڕۆژەیەک ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی ئەوەی حکومەت ناچاربکات بەچاککردنەوەی ناوچەکان، کەزۆربەیان لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی پارێزگای سلێمانین، کەبەدەڤەری سەوز ناسراون، ئەوەش ڕەخنەیەکی زۆری لەلای لایەنگرانی یەکێتی و حزبەکانی سلێمانی درووست کرد بەهۆی ئەوەی نەوەی نوێ  تائێستا نەیتوانیوە لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک تەحەدای دەسەڵات بکات، بەڵام لەدوو مانگی ڕابردوو شاسوار تەحەداکەی، کەخەڵک بەکلاسیکۆی شاسوار و دەسەڵات ناوی دەبات گواستەوە بۆشارۆچکەی سۆران و لەلایەن ئیدارەی شارۆچکەکەوە ڕێگری لێکرا و ئێستاش ماوەی سێ بۆچوار ڕۆژە تەحەداکەی گواستۆتەوە بۆکەرکوک و دەشڵێن لەداهاتوودا پڕۆژەی تریشمان دەبێت بۆشارەکە.






    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: نەوەی نوێ کلاسیکۆکەی گواستەوە بۆکەرکوک و ئیدارەی شارەکەش دەست خۆشی لێدەکەن. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top