• نوێ

    مامۆستایەکی ئاینی: "ڕۆژووی سبەینێ عەرەفە درووست نییە!".


    هەتاو- شارەزوور
    مامۆستایەکی ئاینی لەشارەدێی زەڕایەن ڕەتی دەکاتەوە ڕۆژووی سبەینێ عەڕەفە درووست بێت و ڕایدەگەیەنێت سبەینێ بەڕۆژوو نابێ.

    نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی وتاری نوێژی هەینی دا مامۆستا عەزیز عارف، پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بەدەڤەری شارەزوور ڕایگەیاند: ❞سبەی بەڕۆژوو نابم چونکە دروست نیە ❝.

    مامۆستا ئاینییەکە ڕایشیگەیاند ڕۆژووی سبەینێ عەرەفە تەنها لەکاتی ڕۆژووی فەرز دا درووست دەبێت، کەئەویش بەدوو حاڵت دەبێت، کەیان دەبێت سێ بۆ چوار ڕۆژ پێش ڕۆژی عەرەفە بەڕۆژووبێت یانیش دەبێت گوناهێکی کردبێت و لەبری ئەو گوناهە ماوەیەک بەڕۆژووبێت و ڕۆژووی عەرەفەش بکەوێتە ناو ئەو ئەو ماوەیەدا.

    بەپێی سەرچاوەکانی ئاینی ئیسلام هەر کەسێک لەڕۆژی عەرەفەدا بەڕۆژووبێت ئەوا خوای گەورە لەگوناهی دوو ساڵی ئەو کەسە خۆش دەبێت، کەساڵێک دەکاتە ساڵی ڕابردووی کەسەکە و ساڵەکەی تریش ساڵی داهاتووی کەسەکە دەکات.

    ڕۆژی عەرەفە دەکاتە نۆیەم ڕۆژی مانگی (ذالحج)ـەی ساڵی کۆچی و تیایدا حاجیان لەوڕۆژەدا سەردانی کێوی عەرەفە دەکەن تائێوارەی ڕۆژی نۆیەمی مانگی (ذالحج) لەسەر ئەو کێوی عەرەفە دەمێننەوە و بەیانی ڕۆژی دەیەمی مانگی (ذالحج) حاجیان لەسەر کێوی عەرەفە دادەبەزنە خوارەوە و پاش ئەنجام دانی نوێژی جەژن لەناو حەرەمی مەککەدا قوربانی پێشکەشی خودا دەکەن.

    ئـ،و

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مامۆستایەکی ئاینی: "ڕۆژووی سبەینێ عەرەفە درووست نییە!". Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top