• نوێ

    خێزانی ماریاهەورامی مەلا هەلۆ ڕۆبەڕوی دادگادەکەینەوە

    خێزانی ماریاهەورامی مەلا هەلۆ ڕۆبەڕوی دادگادەکەینەوە

    هەتاومەگەزین: دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هونەرمەند ماریاهەورامی بەرهەمێکی بڵاوکردەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خویداهێنا مەلایەکی ئاینی بەناوی مەلاهەڵۆ ڤۆیسێکی بڵاوکرایەوە کەسووکایتی تەشهیر بەماریاهەورامی کرد دواتر چالاکوانانی مەدەنی و چەندین هونەرمەند لەسەر ئەوهێرش و تەشهیرە بەهونەرمەند ماریاهەورامی کرا هاتنەدەنگبەشێوەیوازی جیاجیا پشتگیری خویان دەربری وبەکارێکی توندرەوانەیان دانا، دواتر مەلاهەڵۆ داوای لێبوردنی کردلەلاپەرەی فەرمی خۆی لەتۆری کۆمەلایتی فەیسبووک، بەخزمی خۆی داناو لەبڵاوکراوەکەیدا ئامەژەی بەوەکرد ئەویش هەورامیەو خزمی خۆیەتی مافی ئەوەی هەیە بێتە ولام لەسەر بەرهەمەکەی هونەرمەند ماریاهەورامی ، دوابەدوای ئەوە برایەکی هونەرمەند  پۆستێکی بڵاوکردەوە ،کەتیدا هاتوە دەڵێت سکالای یاسای تۆماردەکەین دژی ئەومەلایەوبەهیچ شێوازی خزم وکەسی ئێمەنیەو داوای حەقی خومان دەکەین لەڕێگای یاساوە 
    دەقی نووسراوەکەی خێزانی ماریاهەورامی 

    بۆ هەوادارانی ماریا هەورامی و گوێگرانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی..

    سەرەتا ڕێزو خۆشەویستیمان دەردەبڕین بۆ هەموو و نوسەرو کەسایەتی و ڕۆشنبیرو، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و، ڕێکخراو و پەیجانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا سەرسەختانە بەرگریان لە هونەرمەند ماریا هەورامی و، هونە ری ڕەسەنی کوردی و کەلتوری پێشکەوتوخوازی هەورامان کرد، بەرامبەر بەو قسە نا بەجێیانەی بەناو "مەلا" هەڵۆ.

     ئێمە وەک بنەماڵەی ماریا جگە لە ڕێزو خۆشەویستی هەڵوێستەکانیان بەرز دەنرخێنین. 

    دیارە ماریا نە یەکەم هونەرمەند و نە ئاخر کەسە کە ڕوبەڕوی ئەم هێرشە نا بەجێیانە ببێتەوە، بۆبەرگرتن لەم هێرشە ناڕەوایانەی ناوبەناو دەکرێتە سەر هونەرمەندو نوسەران، پێویستمان بەیەک دەنگی سەرجەم ڕۆشبیران وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وهونەرمەندان و کەسایە تی و هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازە، تا نەهێڵین لەم جۆرە کەسانە بەناوی  ئاینەوە کەلتوری ڕەسەنی گەلەکەمان لە ناوبەرن و، ئەوەی بە ئە نفال و کیمیاباران و وێرانکردن بۆیان نە کرا، دەیانەوێت لە ڕێگەی ترەوە لە ناومان بەرن، بەتایبەت لەڕێگەی چەند کەسێکی گوماناوی لە ناوکۆمەڵگای کوردی خۆمانەوە.

    بەداخەوە پاش ئەو وتە نا بەجێیانە بە ناو "مەلا" هەڵۆ، پاش هاتنە دەنگی ڕای گشتی، شەوی ڕابردوو لە ڕونکردنەوەیەکدا دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێ و خۆشی بە خزممان دە زانێ، من وەک برای ماریا هەورامی ڕای دەگەیەنم کە ئەو بەڕێزە بە هیچ شێوەیەک بەخزمی خۆمانی نازانین و ناشی ناسین و، حسابی ناکەین لەسەر بنەماڵەکەمان. بۆیە بڕیارمانداوە لە ڕێی یاساوە کاری خۆمان بکەین، با دادگا مافی تەشهیرکردن بە ماریا وەربگرێتەوە. ئەو بەڕێزەش با لە دادگا ڕوونکردنەوەی خۆی بدات لەسەر وتەکانی.

    لە کۆتایدا داواکارم یاسا سەروەربێت و، داواکارم داوا کاری گشتی بێدەنگ نەبن لەم جۆرە سووکایەتیکردنەو، هەر جۆرە سوکایەتیکردنێک کە بەهەر مرۆڤێک لەم کوردستانەدا دەکرێت.

    لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان..

    بێستون هەورامی
     برای هونەرمەند ماریا هەورامی..
    ١٤/٨/٢٠١٩
    ئامادەکردن:هەورامان خالید
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خێزانی ماریاهەورامی مەلا هەلۆ ڕۆبەڕوی دادگادەکەینەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top