• نوێ

    لەهەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتووی بنکەیەکی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکرا و بەڕێوەبەری بنکەکەش لەکەرکوک بۆجاری دووەم دەست بەسەرکرایەوە


    هەتاو-کەرکوک

    پاش ئازادکردنی بەکەفالەت جارێکی تر بەڕێوەبەری بنکەیەکی پۆلیسی کەرکوک دەست بەسەرکرایەوە کەنزیکەی دوو هەفتە بەر لەئێستا بەهۆی ڕاکردنی تۆمەتبارێکەوە دەست بەسەرکرابوو، ئەمڕۆش تۆمەتبارەکە لەهەولێر دەستگیرکرا.

    سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکەرکوک بەسایتی هەتاوی ڕاگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ماوەیەک بەرلەئێستا لەبنکەی پۆلیسی دۆمیز لەشاری کەرکوک هەڵات ئەمڕۆ لەهەولێر دەستگیرکرا.

    سەرچاوەکە ڕایشی گەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی (نەسیر خەفاجی)یە و بەڕەگەز عەرەبە.

    ڕوونیشی کردەوە، هەر لەسەر ئەو دۆسیەیە عەمید باسڵ کاکەیی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دۆمیز دەستبەسەر کرابوو بەڵام ئەمڕۆ بەکەفالەت ئازادکرا.

    لەکۆتایی لێدوانەکەی دا بۆهەتاو سەرچاوەکە ئەوەشی گوت، هەردوای ئەوەی ئەمڕۆ بەکەفالەت ئازادکرا، جارێکی تر عەمید باسڵ کاکەیی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دۆمیز دەستبەسەرکرایەوە و دۆسیەکەی گوازرایەوە بۆ دادگایەکی شاری موسڵ و بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی هەتاویش بێت، ئەو بڕیارەی دەرچووبوو بۆ بەکەفالەت ئازادکردنی بەرێوەبەرە کوردەکە هەڵوەشێندراوەتەوە.

    ئـ،و
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەهەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتووی بنکەیەکی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکرا و بەڕێوەبەری بنکەکەش لەکەرکوک بۆجاری دووەم دەست بەسەرکرایەوە Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top