کە شەو دادێ
کە شەو دادێ
هێشوی دڵم، وەک کڵۆ بەفری
بەردەم هەتاو
یادگاری زووی لێدەچۆڕێ
چەشنی دڵۆپی ئاو
کە شەو دادێ
تاریکی ئەو، قژی ڕەشیم
دێنێتە بیر
هاژەی زریان مۆسیقایە و
کۆرپەی دووریت،
دێنێتە ژیڕ
خۆشم دەوێی
یەکەم فرمێسکی ئاسمان و
دوا هەناسەی ڕۆحی شیرین
خۆشم دەوێی
یەکەم نیگای ئەوینداری و
دوا دڵۆپە خوێنی برین
گەر تۆم هەبێ
دنیای دوو ڕوو
بەهەشتی بڵندی یەزدانە
گەر تۆم نەبێ
زەمین بەستەڵەک و شاخە
ژیان پشکۆی سەر لێوانە.
نووسینی:ڕێبین حەوێز.