• نوێ

    کتێبخانەی ڕێگا لەکەرکوک بەشێوازێکی جیاواز گەنجان فێری ئینگلیزی دەکات.


    لەکەرکوکەوە بۆســـــایـــتی هەتاو-ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری.

    کتێبخانەی ڕێگا لەشەقامی کۆماری شاری کەرکوک هەموو ڕۆژانێکی هەینی چالاکییەک لەژێر ناونیشانی (Free Engilsh Friday-هەینی ئینگلیزی بێ بەرامبەر) بۆگەنجانی شارەکە لەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی شارەکە ڕێکدەخات و بەشداربووانی چالاکییەکەش وێڕای خۆشحاڵیان بەو چالاکییە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی دەخوازن و دەست خۆشیش لەستافی چالاکییەکە دەکەن.

     وریا موکریانی خاوەنی بیرۆکەی چالاکییەکە بەهەتاوی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەم بیرۆکەیەم پێشکەشی خاوەنی کتێبخانەی ڕێگا کرد و ئەویش خۆشبەختانە قبوڵی کرد و لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸وە دەستمان پێکرد، وتیشی، ئەم چالاکییە تایبەت نییە بەیەک چین و توێژێک و بەڵکو سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەسەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە دەتوانن ئامادەی بن.

    وریا ئاشکراشی کرد، ئەوان پڕۆژەیان هەیە لەداهاتوودا لەگەڵ نوێنەرایەتی بەریتانیا لەعێراق ڕێک بکەون بۆئەوەی بتوانن ئەو چالاکییە گەورە بکەنەوە بۆسەرجەم شارەکانی عێراق، هەروەک وریا ئەوەشی نەشاردەوە، کەلەڕێی چەند مامۆستایەکی هاوڕێیەوە لەوڵاتانی چین و بەریتانیاوە لەڕێی ڤیدیۆی تۆمارکراوەوە، کەبۆیانی دەنێرن و دواتر لەسۆشیاڵ میدیایی خۆشیان بڵاوی دەکەنەوە، ڕێنمایی تایبەت بەبەشداربووانی چالاکییەکە دەبەخشرێت.

    سامی سلێمان خاوەنی کتێبخانەی ڕێگا بۆهەتاو دوا و باسێکی لەکتێبخانەکەی کرد و گوتی، ئەو لەساڵی ۱۹۹۲وەوە لەشاری کەرکوک کتێب دەفرۆشێت و دوای لابردنی حزبی بەعس لەدەسەڵات لەساڵی ۲۰۰۳کتێبخانەیەکی بچوکی کردۆتەوە و دواتر لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگا بۆی دەرکەوت، کەئێستا کەرکوک پێویستی بەکتێبخانەیەکی تایبەتە بەزمانی ئینگلیزی، وتیشی کتێبخانەکەی تاکە کتێبخانەیە لەسەرتاسەری عێراق تایبەت بێت بەزمانی ئینگلیزی.

    سامی سلێمان ئەوەشی گوت، کەسەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک سەردانی کتێبخانەکەی ئەو دەکەن و لەکتێبخانەکەی ئەو دا بەتایبەت لەچالاکی(Free Engilsh Friday-هەینی ئینگلیزی بێ بەرامبەر)دا بۆپاراستنی ئاشتی نێوان پێکهاتەکان بەهیچ جۆرێک ڕێگەنادرێت باسی ئاین و سیاسەت بکرێت.

    کتێبخانەی ڕێگا دەکەوێتە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی مۆدا مۆڵ لەشەقامی کۆماری شاری کەرکوک و ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراوە و تەنها گرنگی بەوکتێبانە دەدات کەبەزمانی ئینگلیزی نووسراونەتەوە و ئامانج لەو کتێبخانەیەش ڕاکێشانی گەنجانی کەرکوکە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەشارەکەدا.

    ئـ،و

    ئامادەکردنی: ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری
    کامێرا: ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری-محمد عەزیز
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کتێبخانەی ڕێگا لەکەرکوک بەشێوازێکی جیاواز گەنجان فێری ئینگلیزی دەکات. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top