• نوێ

    گەنجێکی کەرکوک لەڕۆژی لەدایک بوونی دا کارێکی جیاوازی ئەنجامدا.


    هەتاو-کەرکوک

    گەنجێکی شاری کەرکوک لەساڵ ڕۆژی دایک بوونی دا ۲۰نەمامی لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری کەرکوک چاند.

    محمد عەبدولخالق گەنجێکی چالاکوانی خۆبەخشی شاری کەرکوکە و لەهەمان کاتیشدا بەرپرسی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی کۆکارە بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و کاری خۆبەخشی لەشاری کەرکوک لەساڵ ڕۆژی لەدایک بوونی دا لەگەڕەکی ڕووناکی شاری کەرکوک ۲۰نەمامی چاند.

    محمد لەسۆشیاڵ میدیا لەبارەی چالاکییەکەیەوە گوتی:
    ویستم بە شێوەیەکی جیاواز یادی لە دایکبوونم بکەمەوە بۆیە بڕیاڕمدا ۲۰ دار بچێنم ، بەهۆی ئەوەی تەمەنم بوو بە بیست ساڵ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکمدا.

    هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد، کەلەکاتی چاندنی نەمامەکان دا خەڵکی دانیشتووی گەڕەکەکە هاوکاریان بوونە لەچاندنی نەمامەکان دا.

    محمد هیوادارە ئەم کارەی ئەو بکرێت بەکلتوور و هاوڵاتییان لەڕۆژی لە دایکبوونیان دا نەمام بچێنین. 

    چالاکییەکەی محمد عەبدولخالق وەک بەرەنگاری(تەحەدا-چاڵنجێک)بوو، لەکۆتایشدا داوای لەدوو مامۆستای هاوڕێی بەناوەکانی (مامۆستا فەرمان و مامۆستا هەڵۆ) کرد کەئەوانیش کاری لەو جۆرەئەنجام بدەن. 

    شایەنی باسە محمد عەبدولخالق چاڵنجەکەی لەژێر هاشتاگی (#Birthday_plant_challenge) ئەنجام دا.

    محمد عەبدولخالق لەڕێی هەتاوەوە داوا لەهاوڵاتییان دەکات، کەژینگەی خۆیان بپارێزین و گرنگی بە ژینگە بدەن گەرنا ئەو ژینگەیەی ئێستا ئێمە هەمانە لەناودەچێت.

    محمد بۆهەتاو دەڵێت، جیاوازی ئەم چالاکییە لەگەڵ چالاکی نەمامێک بچێنە و شارێک سەوز بکە دوو شتە ئەو چالاکییە کەسە ناودارەکان و سیاسییەکان ئەنجامی دەدەن بەڵام ئەوەی من هی خەڵکە و خەڵک بەژداری تێدا دەکات وە جیاوازییەکی دیکە ئەوەیە کە ئەم چالاکییە بۆ ڕۆژی لە دایکبوونە.

    محمد دەڵێت، ئەوە بۆمن گرنگ نییە، کەیەکەم کەس بم یان نا، کەئەو کارەم ئەنجام دابێت، بەڵکو ئەوە بۆمن گرنگە ناوەڕۆکی پەیامەکەیە.

    شایەنی باسە تەواوی نەمامەکان لەجۆری داری (توو)بوون و محمدیش هۆکارەکەی بۆئەوە گەڕاندەوە، کەداری (توو) یەکێکە لەو دارانەی بەرگەی گەرمای زۆر دەگرێت.

    ئـ،و









    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گەنجێکی کەرکوک لەڕۆژی لەدایک بوونی دا کارێکی جیاوازی ئەنجامدا. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top