• نوێ

    لاهور تاڵەبانی پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات.


    هەتاو-کەرکوک

    لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

    لەپەیامەکەیدا، کەلەپێگەی فەڕمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە،  لاهور تاڵەبانی هۆشداری توند لەبارەی مامەڵەی میدیاکانی نزیکە لەبنەماڵەی بارزانییەوە  دەداتە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێرشی ناڕەوایی میدیایی دەست پێکی حکومداریتان بێت دڵنیام حکومەتێکی پڕلەشکست و نەهامەتی چاوەڕێی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات.

    هەر لەگەڵ ئەو پەیامەدا لاهور تاڵەبانی وێنەیەکی کاریکاتێری سایتی باس نیوزی نزیک لەبنەماڵەی بارزانی بڵاوکردۆتەوە، کەتیایدا باس لەوەدەکات لاهور تاڵەبانی بەهۆی بانگێشتکرانی لەلایەن سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستانەوە بۆچاڵنجی نەمامێک بچێنە و دارێک سەوز بکە، دەبێتە هۆکارێک بۆتێکدانی ئاراستەی چاڵنجەکە و ژینگەی هەرێمی کوردستان.

    لەپەیامەکەشی دا لاهور تاڵەبانی سوپاسی ڕێواس فایەق سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان دەکات، کەبانگێشتی کردووە بۆچاڵنجی نەمامێک بچێنە و شارێک سەوز بکە.

    چاڵنجی نەمامێک بچێنە و شارێک سەوز بکە لەناوەڕاستی وەرزی بەهاری ئەمساڵ لەلایەن کەسێک بەناوی ماجدەوە چانجەکە ڕاگەیاندرا، کەتیایدا کەسێک بەڤیدیۆ نەمامێک دەچێنێت و پاشان دوو کەسی تر بانگێشت دەکات بۆبەشداری کردن لەم چاڵنجەدا.

    لەدوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وە پەیج و سایت و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی نزیک لەپارتی بەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتی بەوە تۆمەتبار دەکەن، کەخیانەتیان ئەنجامداوە و یەکێک لەو سەرکردانەش لاهور شێخ جەنگییە، کەبەردەوام بەشێوازی جۆراوجۆر هێرشیان دەکەنە سەر ئەوەش وایکردووە هەندێکجار لەنێوان میدیایی پارتی و یەکێتی دا جەنگی ساردی میدیایی درووست بێت.

    ئـ،و

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لاهور تاڵەبانی پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top