• نوێ

    لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی کەسێکی نزیکی ڕاکان سەعید لەچەمچەماڵ دەستگیرکرا.


    لەکەرکوکەوە بۆســـــایـــتی هەتاو-ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری.

    لەچەمەماڵ کەسێکی نزیکی ڕاکان سەعید بەتۆمەتی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی دەستگیرکرا.

    بەپێی زانیارییەکانی هەتاو کەسێک بەناوی(عەبدوڵڵا حەمەد محەمەد)،کە بە(ئەبو حەنان جبوری) ناسراوە، لەدوای ۸ڕۆژ لەڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی۲۰۱۷وە دەستی بەتاڵانی کردنی ماڵی ڕۆژنامەنووسان و پێشمەرگە و خەڵکی تر کردووە.

    (وێنەی عەبدوڵڵا حەمەد ناسراوبە(ئەبوحەنان
    لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی ۲٤ـی ئۆکتۆبەری ساڵی۲۰۱۷ ئەبو حەنان ماڵی ڕۆژنامەنووس وشیار ڕەمەزان بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەستا ڕەسوڵ بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕینی(ی.ن.ک) لەگەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک تاڵانکردووە و پاشان لەڕۆژی ٥ـی کانوونی دووەمی ساڵی۲۰۱۸ لەگەڕەکی کوردستان(فەیلەق)ـی شاری کەرکوک ئەبوحەنان بەهاوکاری ۲٥چەکداری حەشدی شەعبی ڕۆژنامەنووس وشیار ڕەمەزان دەڕفێنن و پاش ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر وشیار ئازاد دەکەن، و بەپێی زانیارییەکانی هەتاو ئامانج لەڕفاندنی وشیار ئەوەبووە پەشیمان بێتەوە لەوسکاڵایەی کەتۆماری کردبوو بەهۆی ئەوەی ماڵەکەی تاڵانکرابوو.

    وێنەی وشیار ڕەمەزان پاش بریندارکردنی

    زانیارییەکانی هەتاو ئەوەش ئاشکرا دەکەن وشیار ڕەمەزانی ڕۆژنامەنووس دووجار سکاڵای لەدژی ئەو کەسە بەناوی ئەبوو حەنان تۆمارکردووە بەتۆمەتی تاڵان کردنی ماڵەکەی و ڕفاندنی خۆی بەمادە(٤۲۱ـی ڕفاندن و ٤٤۲ـی تاڵانکردنی ماڵی هاوڵاتییان) هەربۆیە ناوبراو جارێکی تر لەڕۆژی۱۳ـی شوباتی ساڵی۲۰۱۸ هەوڵی داوە ڕۆژنامەنووسەکەی یەکێتی بڕفێنێت بەڵام ناوبراو لەماڵی خۆی هەڵاتووە و لەبری ئەوە جارێکی تر ئەبوحەنان ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسەی تاڵان کردووە.

    پاش ڕۆژێک لەبڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی سایتی هەتاو، لەڕۆژی ۳۱ـی تەمووزی۲۰۱۹ ئاسایشی چەمچەماڵ لەبازگەی بانی مەقان لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنووس وشیار ڕەمەزان ئەبو حەنانی بەپێی مادەی(٤۲۱)ـی ڕفاندن دەستگیرکرد و پاش چوار ڕۆژ لەدەستگیرکردنی ئەبوحەنان، لەڕۆژی ٥ـی ئابی۲۰۱۹ هێزێکی لیوای٥٦ـی حەشدی شەعبی، کەئەبوحەنان لەوێ دەوام دەکات، هەڵیکوتایە سەرماڵی ڕۆژنامەنووسەکەی یەکێتی بەڵام لەوکاتەدا ئەو ڕۆژنامەنووسە لەکەرکوک نەمابوو لەچەمچەماڵ بوو.

    وشیار ڕەمەزان لەلێدوانێکدا بۆهەتاو سەرجەم زانیارییەکانی هەتاوی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە و هەریەکە لەهێزەکانی(پۆلیسی فیدڕاڵی و دەزگای دژەتیرۆری عێراق و لیوای٥٦ـی حەشدی شەعبی) بەشوێنی دا دەگەڕێن بەڵام ئێستا ئەو ماڵی گواستۆتەوە بۆچەمچەماڵ.

    وشیار ڕایشیگەیاند، لەڕۆژی دەستگیرکردنی ئەبوحەنانەوە تائێستا چەندجارێک ڕاکان سەعید لەڕێی کەسانی ترەوە هەوڵی داوە دانیشتن ئەنجام بدەن و لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە کێشەکە چارەسەر بکەن بەڵام ئەو سەرجەم دەست پێشخەرییەکانی ڕەتکردۆتەوە و سوربووە لەسەر ئەوەی دەبێت دادگا ئەو کەیسە یەکلابکاتەوە.

    وشیار ئاماژەشی بەوەدا، کەئەو لەدادگای کەرکوک لەماوەی نزیکەی دوو ساڵی ڕابردوودا دوو جار سکاڵای لەدژی ئەبوحەنان بەتۆمەتی ڕفاندنی بەپێی مادەی(٤۲۱) و بەتۆمەتی تاڵانکردنی ماڵەکەی بەپێی مادەی(٤٤۲) تۆمارکردووە، بەڵام دادگاکانی کەرکوک بەهۆی ئەوەی لەژێر فشاری ڕاکان جبوری بووە نەیانتوانیوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆئەبوحەنان دەربکەن.

    وشیار هۆکاری بڕیاری دەستگیرکردنەکەی خۆی بۆئەوە گەڕاندەوە، کەڕاکان سەعید دەیەوێت بەتۆمەتی ڕفاندنی ئەبوحەنان جبوری دەستگیری بکات و پاشان لەبەرامبەر پەشیمان بوونەوەی لەسکاڵاکەی ئازادی دەکرێت.

    بەپێی زانیارییەکانی هەتاو، ڕۆژی یەکی ئابی ۲۰۱۹ ئەبوحەنان ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە و دادگا بڕیاری داوە بەوەی پاش جەژنی قوربان ڕادەستی دادگای تاوانەکانی سلێمانی بکاتەوە و پاشانیش ڕادەستی دادگای کەرکوک دەکرێتەوە بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکان لەکەرکوک ڕوویداوە.



    وێنەکانی ئەبوحەنان جبوری لەکاتی ئەرکی سەربازی لەڕیزی لیوای٥٦ـی حەشدی شەعبی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی کەسێکی نزیکی ڕاکان سەعید لەچەمچەماڵ دەستگیرکرا. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top