• نوێ

    ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ژنی بەهۆی ڕەخنەگرتن لەبەزۆر باڵاپۆشکردنی خانمان بەزیندانی کردنی 55ساڵ سزادا.

    ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ژنی بەهۆی ڕەخنەگرتن لەبەزۆر باڵاپۆشکردنی خانمان بەزیندانی کردنی 55ساڵ سزادا.


    ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ژنی بەهۆی ڕەخنەگرتن لەبەزۆر باڵاپۆشکردنی خانمان بەدەیان ساڵ زیندانی کردن سزادا.

    سەرچاوەکانی هەواڵ لەکۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند،
    دوو ژنی بەڕەگەز ئێرانی بە ناوەکانی یاسەمەن ئاریایی و مونیرە عەرەبشاهی بە ۱٦ ساڵ و ژنێکی تری بە ناوی موژگان کشاوەرز بە ۲۳ ساڵ زیندانی کردن سزاداوە تەنها لەبەر ئەوەی رەخنەیان لەبەزۆر باڵاپۆشکردنی خانمان گرتبوو.

    هاوکات لەلایەکی ترەوە هەواڵنێرە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەئێران بە توندی ئیدانەی ئەم کارەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و داوایان لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد بەزووترین کات ئەم سێ ژنە ئازاد بکات.

    لە ناوەرۆکی داواکاری هەواڵنێرەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان هاتوە، حوکمی بڕاوە بۆ ئەم سێ ژنە لەبەرئەوە بووە، کەداوای مافی ئازادی و بیروڕا دەربڕین و هەروەها داوای مافی یەکسانیان لەنێوان هەردوو رەگەزی نێر و مێ دا کردبوو.

    ساڵانە ئێران بەهۆی زۆری ڕێژەی زیندانی کردن و لەسێدارەدانی هاوڵاتییان دەکەوێتە بەر ڕەخنەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان.
    وەرگێرانی لەفارسیەوە :هەورامان خالید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ژنی بەهۆی ڕەخنەگرتن لەبەزۆر باڵاپۆشکردنی خانمان بەزیندانی کردنی 55ساڵ سزادا. Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top