• نوێ

    لەپردێ بەهۆی تەقینی میزەڵانێکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.


    هەتاو-کەرکوک

    ڕۆژی دوو شەممە ۲۹ـی تەمووزی ۲٠۱۹ لەناحیەی (پردێ)ـی سەر بەشاری کەرکوک بەهۆی تەقینی میزەڵانێکەوە کچێکی تەمەن یەکـ ساڵان بەناوی (هەناسە ئایدن عەبدولستار) گیانی لەدەستدا.

    بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی سایتی هەتاو کەوتووە لەکاتێکدا هەناسە خەریکی یاری کردن بووە بەمیزەڵانێک، بەڵام لەپڕ میزەڵانەکە بە دەموچاویدا دەتەقێت وپارچەیەک دەچێتە دەمییەوە و لەقورگی دا گیردەبێت و بەهۆیەوە بۆری ھەناسەی منداڵەکە دەگیرێت و گیانی لەدەستدا.

    ئـ،و
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەپردێ بەهۆی تەقینی میزەڵانێکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top