ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت
بەپێی قسەی رێکخراوی "هەنگاو" بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو ژنەی کە خۆی کوشتووە،تەمەنی 27 ساڵ بووەو دایکی منداڵێکەو لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.
رێکخراوەکە هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە بۆ کێشەو گرفتی خێزانیی دەگێڕێتەوە.
ماوەیەکە حاڵەتی خۆکوشتن لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە، هەندێک لە چاودێران هۆکاری ئەم زیادبوونە بۆ خراپبوونی دۆخی بژێویی دەگێڕنەوە.
ئامادەکردن :ئەمین کەرکوکی