زانیاری لەسەرگۆڕی ئەم گۆڕستانانەی بێ ناون وەکەس سەردانی ناکات
گۆڕستان ئەوشوێنەی مردوانی لێنێژرێت بەڵام ئەم گۆڕستانە وێنەکەی دانراوە جیاوازترە لەوانی کەو بەڵکوو هیچ کەسێک سەردانی ئەم گۆڕستانە ناکات لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی دا بوونیان هەیەو بێ ناونیشانن ئارام حەمەسەعید چالاکوان لەبواری مافی ژنان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە لەڵاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک بەم شێوەیە لەسەر ئەم گۆرستانە ئەنووسێت
ئەم گۆڕستانە تەرخان کراوە بۆ ژنە کوژراوەکان لە سلێمانی ، ھاوشێوەی ئەو قەبرسانە لە ھەولێریش ھەیە !!
ئەم گۆڕستانە لاشەی ئەو ژن و کچانەی لێئەنێژن کە بەبیانووی ناموسی کوژراون یان لاشەکانیان دۆزراوەتەوە بێ ناونیشان یان لە ئاوەکاندا یان لە قەد پاڵی شاخ و لە چۆڵەوانی و قەراخ ڕێگا و سەرەنوێلکەکاندا ..
چ داماڵینێکە لە مرۆڤایەتی و مۆراڵ بەم شێوەیە مرۆڤ حەقارەت و سووکایەتی پێبکرێت تەنانەت لە گۆڕستانێکی ئاسایشدا لەپاڵ لاشە ئاساییەکان نانێژرێن ، وەك ئەوەی بڵێن ئەم لاشانە پیس و گڵاون با تێکەڵی لاشەکانی ئەوانی تر نەبن ..
بەراست کاتی ئەوە نیە رێکخراوەکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ کۆمەڵی مەدەنی و چالاکەوانی ژنان و مەدەنی دەنگ ھەڵبڕن و کۆتایی بەم شەرمەزاریە بھێنن ..
نووسینی:ئارام حمەسعید
پێداچوونەوەداڕشتنەوەی :هەورامان خالید