• نوێ

    داوا لەحزبی سۆسیالیست دەکەم  بەم شێوەیە وڵامی هەڤاڵ ئەبوبکرو یەکێتی بداتەوە 

    داوا لەحزبی سۆسیالیست دەکەم
     بەم شێوەیە وڵامی هەڤاڵ ئەبوبکرو یەکێتی بداتەوە


    لەبەرامبەرداوایەکی یەکێتی کە داوای ئەوەی کردوە بارەگای سەرەکی بەڕێز محمەدی حاجی محمودو حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی چۆڵ بکرێت بەبیانوی ئەوەی کە گوایە بیناکەی موڵکی حکومەتە داواکارم لەبەرامبەر ئەم داوایەی یەکێتی  وڵامەکەی ئەمە بێت حزبی سۆسیالیست لەم ڕۆ بەدواوە سنوری شارە زور لە زەونی سەوزەوە بکات بە زەونی شین و دەست بەسەر سەرجەم خاڵە سنورێکانو مەرزو گومرگەکانی ئەو سنورە دا بگرێو دەست بگرێت بەسەر سەرجەم داهاتەکانی ئەو سنورەدا و لەژێر ڕێکیفی یەکێتی دەریبهێنێت و لەزەونی سەوز دای ببڕێت وەک چۆن زەونی سەوزو زەرد هەیە بازەونی شینیش هەبێت چونکە خەباتو تێکۆشانی حزبی سۆسیالیست هیچی لەیەکێتیو پارتی کەمترنیە هاوکات بیناوبارەگاکانی سلێمانیش بەهیچ شێوەیە چوڵ نەکات چۆنکە شتێک نیە بەناوی حکومەت تا موڵکی حکومەت بێت دوای ئەوە ئەم بینایانە لە ڕاپەڕینە مەزنەکە بەخوێنی پێشمەرگەکانی حزبی سۆسیایت لەژێر چنگی بەعسا دەرهێنراوە ئەمەلەکاتێکدا  یەکێتی خۆی لەسلێمانی کوچەو کۆڵانو شەقامو باڵە خانەو شاخو داخو گردۆڵکە نەماوە بۆخۆی داگیری نەکات بۆیە مافی ئەوەی نیە داواکاری لەم جۆرە ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بکات کەدەریایەک خوێنی ڕشتوە لەپێناو ئەم ئازادیەی ئێستا هەیە کە جوت حزب داهاتەکەی دەخۆن 
    لەکۆتایشدا دەڵێم کاک هەڤاڵ بێزەحمەت هێزێکیش بنێرە بۆگردەکەی گۆڕانو دەباشانو لقی چواری پارتیو ماڵی کاک کۆسرەت و پرۆژە 80دۆنمێکەی کە بەناوی ماڵی مامەوە دروست دەکرێت ئەمانەو چەندانی تر موڵکی کشتیە ئادەی بزانین کاک هەڤاڵ دەتوانی بیان گێڕیتەوە بۆموڵکی گشتی 
     نووسنی :ســـەرکــەوت شــوانـی
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: داوا لەحزبی سۆسیالیست دەکەم  بەم شێوەیە وڵامی هەڤاڵ ئەبوبکرو یەکێتی بداتەوە  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top