• نوێ

    داعش هێرشێکی چەکداری کردەسەر هێزەعێراقییەکان و قوربانی هەیە.

    داعش هێرشێکی چەکداری کردەسەر هێزەعێراقییەکان و قوربانی هەیە.


    هەتاو میدیا-کەرکوک

    ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لەچەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان لەسنووری شەنگال و حەفتەغار و خانەقین و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

    سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەشت چەکداری داعش لەنزیک کارگەی چیمەنتۆی شەنگال هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان و شەڕوپێکدادان بۆماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو، کەبەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی وەک دیل کەوتنە دەستی داعش.

    هاوکات کەمێک پێش ئێستا شەڕوپێکدادان لەنێوان هێزە عێراقییەکان و گروپێکی چەکدار لەسنووری گوندی حەفتەغار دارا ڕوویدا.

    هەتاو میدیا بۆکۆکردنەوەی زانیاری پەیوەندی بەخەڵکی ناوچەکەوە کرد و سەرچاوەیەک لەو سنوورە بەهەتاو میدیایی ڕاگەیاند، گوماندەکرێت سوپای عێراق خۆی ئەو کارەی ئەنجام دابێت تاوەکو پێگەی خۆیان لەو ناوچەیە بەهێزتربکەن، و سەرچاوەیەکی تری هەواڵی ئاشکرای کرد، کەبەهۆی هەڵەی هێزە عێراقییەکانەوە هەشت کەسی بەڕەگەز عەرەب لەسنووری گوندی حەفتەغار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵییەوە کوژراون.

    هاوکات هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی دارا حەفتەغار بەسایتی هەتاو میدیای ڕاگەیاند بەهۆی شەڕەکەی ئەمشەوەوە چوار گوللـە هاوەن ئاراستەی گوندەکەیان کراوە و یەکێکیان لەناو ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ژنێک و سێ منداڵی برینداربوونە.

    لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد، کەکەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش لەسنووری قەزای خانەقین هێرشیان کردۆتە سەر هێزە عێراقییەکان، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بڵاوبکەنەوە.

    ئـ،و
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: داعش هێرشێکی چەکداری کردەسەر هێزەعێراقییەکان و قوربانی هەیە. Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top