• نوێ

    مێژووی کامتان ڕاستکەینەوە

    مێژووی کامتان ڕاستکەینەوە


    چوار حیزبی رۆژھەڵات بێ حساب کردن بۆ ڕای خەڵکی کوردستان  دانیشتنێکی پەنھانیان کرددووە لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە ووڵاتێکی ئەوروپیدا ..
    کەس نازانێت باسی چیان کردووە و بەنیازی چین ، بەشەرتێك ٤٠ ساڵە ئێران شاربەدەری کردوون و ھەزاران خەڵکی کوردستانی لەسێدارە داوە و ئێستاش لە زیندانەکاندا سەدان کەسی کورد کە بەشێکیان ئەندامی ئەو حیزبانەشن،  ئەشکەنجە ئەدرێن ..
    لە کاتێکدا ئەشزانن رژێمی کۆماری ئیسلامی قابیلی گفتوگۆ نیە چونکە ھاوشێوەی حیزبی بەعس حوکمێکی تاکڕەوی ملھوڕیەو و ڕێگای بەشداری سیاسی بۆ ھیچ حیزب و گروھێکی سیاسی نیە مەگەر ببنە حیزبێکی کارتۆنی و جێبەجێکەری سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ..
    بۆ ئەوان حەڵالە و سەد و یەك پاساوی سیاسی و تیئۆری و فەلسەفی و لوجیکی بۆ ئەدۆزنەوە و ئاسایشە لاچاوی ئاخوندێکیش رامووسن ..
    بەڵام کاتێك مەزھەری خالقی ( کەمن سەرنجی خۆم ھەیە لەسەری )  ئەچێت بۆ ئێران و پێشوازی لێئەکرێت ھەمان جەماوەری ئەو چوار حیزبە ھیرشێکی گەورەیان بەرپاکردووە و مەزھەریان کرد بە خیانەتکاری نەتەوەیی و بەکرێگیراوی ساواك و خۆفرۆش و سەد و یەك ناو و ناتۆرەیان لێناوە  ، دیارە بۆ خۆیان ئاساییە بەڵام بۆ خەلکی تر بڤەیە ..
    لە راستیدا من رەخنەم لە مەزھەر ئەگرت بەڵام ھەرگیز مەزھەرم نەبینیوە بە حەرفێکیش دژی کۆماری ئیسلامی قسەی کردبێت لەسەر ھیچ رووداوێك ھەڵوێستی نەبووە ، سەدان گەنج ملیان کرا بە پەتدا ئەم کابرایە گۆرانیەکی بۆ تەرخان نەکردووە بۆیە رەخنەی چی لێبگیرێت ..
    کاتی خۆی شێرکۆ بێکەس ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەرەنگاری بەعس بە ووشە ، بە شیعر لەگەڵ ھەر شەڕێک و ھەر داستانێك و ھەر کارەساتێکدا ئەویش ھەبوو ، تا دوا ھەناسەکانی بەعسیش ئەم ھەر ھاوسەنگەری میللەتەکەی بوو ..
    ھەر بۆیە مێژوو روحم ناکات ھەڵوێستەکان ئەنووسێتەوە ..
    نووسینی:ئارام حەمەسعید
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مێژووی کامتان ڕاستکەینەوە Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top