• نوێ

    کاتژمێرێك ئەنفالی گێڕایەوە!

    کاتژمێرێك ئەنفالی گێڕایەوە!



    ئەو کاتژمێرەی مێژووی ئەنفالی خستەوە بیر ھەموومان
    ھەموو کارەساتەکەی ھێنایەوە بەرچاومان 
    قیژەی مناڵان  و ھاواری ژنانی بیرخستینەوە کاتێك ڕاپێچ ئەکران بەرەو زیل و ئیفای سەربازەکانی سەدام  ..

    ھات و ھاواری کوڕ و کچان و گەنج و پیران  لە ژیر لوولەی کلاشینکۆف و قۆناغە تفەنگی جاش و مستەشارە کوردەکان و سەربازەکاندا ، ھەموویی بۆ گێڕاینەوە ..
    چك چك ، چرکە چرکە ، ھەزاران کەسی بێ تاوان ، ھەژارانی گوند نشین  ئەبران بۆ سەحراکانی نوگرە سەلمان و زیقاڕ و سەماوە و عەرەبستان و شارەکانی تری عێراقی بەعسی فاشی ..

    ئەو گوند نشینانەی ماڵەکانیان کردبووە ھۆتێلی پێشوازی و رێستۆرانتی بەلاشە بۆ ئەو مەسولە گەندەڵانەی ئەمڕۆ ، ھاووڵاتیەکانیان بەر شەق ئەدەن و ئەیانکوژن و بێزیان نایەت ئاوڕێك لە قوربانیەکانی ئەنفال بدەنەوە ..  

    ئەم کاتژمێرە لە دەستی کوردێکی ئەنفالکراودا خرایە ژێرگڵ!
    ئەمڕۆ بەڵێ پاش ٣١ ساڵ ئەم کاتژمێرە لە دەستی  یەکێك لەو ٨٠ قوربانیەی ئەنفالدا بوو کە لە سەماوە روفاتەکانیان دۆزرایەوە لە گۆڕستانێکی بە کۆمەڵدا  ..

    ئەی بەرپرسەکانی حیزب و دەسەڵات ، ھەر بەڕاست ئێوەش ڕاچڵەکین یان ئێوە ویژدانتان سڕبووە و بۆنی نەوت و ڤێلا و باخ و دۆلار کەڕ و ووڕ و کاسی کردوون !!

    بیرتان چوو ئێوە لە ماڵی ئەم قوربانیانەدا ڕێزتان لێگیرا و پێشوازی کران و خواردنی گەرم و گوڕتان پێدرا تا ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بۆ نەوەکانیان دابین بکەن !!
    بیرتانە یان چك چك بە کاتژمێری ئەنفال بیرتان بھێنینەوە .. 
    ئارام حمەسعید
    ٢٣ / ٧ / ٢٠١٩


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کاتژمێرێك ئەنفالی گێڕایەوە! Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top