هەتاو-کەرکوک
حەسەن شێخانی بەرپرسی بزوتنەوەی ئیسلامی لەکەرکوک
لەسەر ئاڵای کوردستان لەسەماوە هاتە دەنگ و پەیامێک ئاراستەی سەرکردایەتی کورد و مامۆستا و زانا و پیاوانی ئاینی کورد دەکات و ڕایدەگەیەنێت، روداوەکەی سەر گۆرە بەکۆمەڵە ئەنفالکراوەکانی سەماوە سۆزی نیشتمانی ونەتەوایەتی گەلەکەمانی زیندووکردەوە.
شێخانی دەشڵێت: "من چەندین جار وتومە ڕاپەرین و بەرخودان بەردەوامە بەرانبەر شۆڤینی و تائیفی و دوژمنانی گەلەکەمان".
شێخانی ئاماژە بەوەشدەدات، ئاڵای کوردستان شکۆ شوناسی گەلی کوردە.
ئەمڕۆ لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە لەلایەن ئەفسەرێکی عەرەبەوە بەپلەی ملازمی یەک هەوڵی ڕێگری کردن درا لەوەی یەکێک لەکەسوکاری ئەنفالکراوەکان، کەئاڵایەکی کوردستانی لەملی ئاڵاندبوو، سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بکات، هەرچەند دواتر لەلایەن تیمی سەرۆکایەتی کۆمار کێشەکە چارەسەرکرا و لەڕوونکردنەوەیەکیش دا ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆمار حزبێکی سیاسی میدیایەکی سێبەری حزبەکەی بەوەتۆمەتبار کرد کەهۆکار بوون بۆگەورەکردنەوەی بابەتەکە و ڕایشی گەیاند ئەفسەرەکە زوو پەشیمان بووەتەوە لەکارەکەی.
ئـ،و