• نوێ

    ڕەهەنی دەروونی لەزەماوەندی دڕندەیی..

    نووسینی:حەمەی شانۆ

    کێشەیەکی دیاری شانۆی کوردی ،جێ بەجێ کردنی ڕهەندەکانی کەسایەتیە بەشێوەیەکی دروست و تەواوەتی ، 
    دیار زۆرکات بینیومە ، ڕۆڵی دایکێکی تەمەن چل ساڵ ، کچێکی هەرزەکاری نۆزدەساڵ گێڕاویەتی ، هەرچەند لەڕێگای ئارایشتەوە کار لەسەرگۆڕانکاریەجەستەیەکان کراوە وەلێ نەکراوە بەچەشنێکی دروست وجوان بەرجەستەبێ ئەو ڕۆڵە ، پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئەگەر ئەکتەر لەوتەمەنەنەبوو چی بکەین ؟
    دەڵێم بەداخەوە کە دەبێ هیچ نەکەین ، هەرچەندە وڵاتانی ئەوڕوپا ئێستا چەندین فێرگەی شانۆ دروست بونە بۆ پێگەیاندنی ئارەزوومەندی ئەو بوارە بەبێ گوێدانە تەمەن ، وەلێ تائێستا نەک فێرگەبەڵکو نەکراوە لەڕێگای خول و ۆڕکشۆپی بەردەوامیشەوە گرنگی بەوبابەتە بدرێت. بۆیە پێم باشترە کە دەقێک کارەکتەری پیری تێدابوو وئەکتەری بەتوانا و هاوشێوەی کارەکتەر نەبوو ،چاترە دەرهێنەر دەست بۆ دەقی وانەبات کاری تێ بکات ،چون هەرچەن جوان بێ لەکۆتاییە بەناکەماڵی دێتە بوون.

    ئینجا بە لەچەن ڕوویەکەوە ، سەرنجەکانم بخەمە ڕوو لەئاست دەروونی و جەستەیی کارەکتەرەکان لەشانۆیی زەماوەندی دڕندەیی ..
    یەکەم
    ئەکتەر محمد عەبدوڵا کە سیفەتێکی جەستەیی ئەوەیە بەنگی بووە و توشی مادەی هۆشبەربووە ،هاوپێچ لەڕووی دەروونیشەوە ئاڵۆزە وتەنگەتاوە .
    بەڵام لەنواندنەکە دەمان بینی ئەکتەر بەشێوەیەکی خێرا ڕای ئەکرد ، لەمسەری شانۆ بۆ ئەوسەری شانۆ دەخولایەوە ،کە دەبووە هۆکار بۆ هیلاکبوونی ئەکتەر.
    لەکاتێکدا دەبوو درک بەوە بکرێ کە کەسێک بەو ڕادەقورسە توشی ئالودەیی مادەی هۆشبەر بووبێ و لێی بڕابێ ئەتوانێت بەوچەشنە ڕاکە ڕاکە بکات ؟
    هەمیشە ئەوکەسانە بەشێوەیەکی شاتە شات و خاو خلیچ ڕێ ئەکەن ..

    دووەم
    ئەکتەر سوزان لەساتەکانی دەستپێکدا ، کە دەنگ و مۆسیقادیارکراوەکانی شانۆ لێ ئەدرێت بەشێوەیەکی زۆر دەستکردانە ، ڕووخسار و دەستەکانی دەکەونە جوڵە ، لەم سەیرە ،بۆدەبێ کاتێک ناو جەنگ هات دەبێ ئیتر زیڕەبکەین و بتۆقین ؟ بۆدەبێ کەشەماڵی مەرگ نزیک بویەوە لێمان ئیتر دەماوچاومان بتورشێنین ، بیرمە لەخولێکی شانۆییدا کە دەبوو هەموو بەشداربووان نواندێک بکەن لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەوکەسەی خۆشمدەوێت لەپێش چاومان گیان لەدەست ئەدات چی ئەکەین ، هاوڕێکانم دەبینی ، هەمووی دەیان دەلە لوشکە لووشکی گریان ،هات وهاوار ، بەڵام بەچەشنێ من کەهاتم پێکەنیم پێکەنیم بەچەشنی باوەڕ نکرد بەمەرگ ،بەدۆخ ، کەچی لەم نمایشە
    ئەکتەر ڕۆڵەکەی واپێشان ئەدرا دەستدرێژی کرابێتە سەر و بەزۆرنیقابی پێ کرابێ و توند و،تیژی جەنگی چەشتووبێ ، بەڵام لایەنی دەروونی ئەم کارەکتەرە مردوو بوو ئەمەش بەهۆی دووبارەیی لە هەڵبژاردنی جوڵەیەکی جوانتر وشیاوتر بۆ حاڵەتەدەروونیەکەی...
     هەندێک کات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەرهێنەر گرنگی نەیاوە بەڕەهەندی دەروونی و شارەزایی نیە لەسەر بابەتەدەروونیەکان ، هەنێک کات گەر دەرهێنەر شیکەرەوەیەکی ژیانی کارەکتەرەکان بباتە لای پسپۆرێکی دەروونی بۆ چاترە تاوەکو گفتوگۆیەک بکەن زیاترلەسەر هەڵچون و حاڵەتەکان..

    سێیەم
    کاتێک "سوزان" لەسەرپیلکانەکان دانیشتووە ، لەم ڕۆڵەدا کیژۆڵایەکی بچکۆلانەیە ، "محمد" یش بەجلەکانیەوە لێ ڕادیارە سەربازێکی سوپایە ، لای هەمووان ئاشکرایە ، مناڵەکان هەمیشە لەپۆلیس و سەرباز ئەترسن ، جاران گەرمناڵێک بێ عاری بکردایە یا دەیانگوت دکتۆرەکە دەرزیت لێ ئەیات یا ئەیانگوت ئەها پۆلیسکەکە دێ ئەتگرێ ..
    ئەوەی بەلامەوە جێ سەرنج بوو ، کە سەربازەکە لە مناڵەکە پرسیاری ناونیشانێک دەکات ،مناڵەکە بەبێ ترس و بەوپەڕی زۆربڵێیەوە بەردەوام دەبێ تاکو سەربازناچار هەبێ گوریسەکەبکاتە نێو دەمی و بێدەنگی بکات ، 
    مناڵێک لەڕەگەزی مێ بێ چلۆن ناترسێ لەوسەربازە ، دیار کە دەرهێنەر لەم دیمەنە هێندەی ویستویەتی پایەمێک بگەێنی بەو کارە هێندە بایەخی بە لایەنەدەروونیەکە نەیاوە .

    چوارەم

    لەدیمەنەکانی نێوەندی چەقی ململانێی ڕووداوەکاند ، کە "محمد"
    دەڵێت تۆ دایکی من نیت و هیچ دایکایەتیت بۆم نەکردووە 
    لەم دیمەنەش ،ڕەهەندی دەروونی لاواز کاری لەسەرکراوە ،
    کاتێک دەڵێت تۆ دایکی من نیت، دەبێ دایکی کەسێکی تر بووبێت بۆیە ئەم بەدایکی خۆی نازانێ ؟
    لەڕۆمانی باوکی ئەو ،" نوسینی پەرینوش سەنیعی دا ،بەهۆی ئەوەی هەمیشە باوکی گرنگی زیاتری بەمناڵەکەی تری ئەیا و مناڵەبچوکەکەی پشتگوێ دەخست وای لێ هات مناڵەکەی باوکی بەناوی " باوکی ئەو" بانگ دەکرد نەک بەباوکە و باوە" ئەمیش بەهۆی ئەوەی هیچ گرنگیەکی پێ نەئەدرا و هەمیشە لەنێو خێزان و خزمەکانیان سەرزەنشت ئەکرا و بەگەمژە دائەنرا ، مناڵەکەش لەدەروونی خۆیدا هەمیشە چەن کەسایەتیەکی دروست کردبوو لەگەڵی ئەدوا ،
    ئاخۆ "محمد " کاراکتەرەکەی ئەوەندەی لەڕێگای دیالۆگەوە پێمانی ئەگووت کە پشتگوێخراوە و لەمناڵیەوە پەراوێزخراوە ، هێندە بەگشتی لەڕووی دەروونیەوە نەی دەگەیاند . ناکرێ بۆ پەیامێک و ووتەیەک هەروا بەڕووت ڕەجاڵی بیدایەت بەبینەر ، پێویستە لەسەرئەکتەر تام ببەخشی بەو پەیامە بەو دیالۆگە ،جا تامەکە کۆمیدی بێ یاخود ترایدیا ، تامی دیالۆگیش ،کاریگەری سەرکیەوە پەیوندی ڕاستەوخۆی بەلایەنی دەروونیەوەیە ..
    دەمەوێ لەکۆتاییدا ، ئەوەبڵێم وەکوبینەرێک زەماوەندی دڕندەیی هێندە کارتێکەر بوو کاریگەری ناخەکی لەسەرم دروست نەکرد. لەکۆتایشە ئەشێ دەرهێنەر دیدوو بۆچونی جوداتری هەبێت ،بۆیە هیوایاری سەرکەوتن وبەرهەمی دیکەی خوازیارم چون کەسێک بەو ستافەگەورەیە و دەست بردن بۆ بابەتێکی بەوڕادەیەگرنگ و قورس و بەکارهێنانی هۆڵێکی گەورە هەزارکورسی ، تاڕادەیەک گرانە دروست کردنی ئەتمۆسفێری گشتی و دەروونی ، وەروەها ئەم کارانە لەو کارەجدییانە کە دەگمەن ئەنجام دەدرێت ،زۆر دەرهێنەر خۆی نایەت لەکاری بەم چەشنە ، ئەمەش سەرکەوتوویی و ئیرادەیی دەرهێنەرمان بۆ دەرئەخات ..

    ئـ.و

    (ساتی نمایشی شانۆی (زەماوەندی دڕندەیی

    پۆستەری شانۆی(زەماوەندی دڕندەیی)
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕەهەنی دەروونی لەزەماوەندی دڕندەیی.. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top