• نوێ

    لەدهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە.


    هەتاو میدیا-دهۆک

    پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بوونەقوربانی لێکەوتەوە.

    سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسایتی هەتاو میدیای ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای دهۆک-زاخۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی.

    لەلێدوانێکدا بۆسایتی هەتاو میدیا، ئێوەت کاکەیی خزمی قوربانییەکان، لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بەسایتی هەتاو میدیای ڕاگەیاند، قوربانییەکان ژن و مێردێک بوونە و خەڵکی شاری کەرکوکن و کاکەیین و بەمەبەستی گەشت کردن بۆشارۆچکەی زاخۆ ڕۆیشتوونە و پاشان ویستوویانە سەردانی دهۆک بکەن بەڵام لەڕێگا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوونە و گیانیان لەدەست داوە.

    ئێوەت ناسنامەی قوربانییەکانی بۆسایتی هەتاو میدیا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، پیاوەکە ناوی (عامر خەیروڵا) بووە و هاوژینەکەشی ناوی(سەوسەن ڕۆکان)بووە.

    ئـ.و

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لەدهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top