هەتاو میدیا-تەقتەق
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی تەقتەقی سەبەشارۆچکەی کۆیە لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕووداوێکدا گەنجێک براگەورەکەی خۆی کوشت
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسایتی هەتاو میدیای ڕاگەیاند، کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی (ژ،ئـ) دانیشتووی ناحیەی تەقتەق براگەورەکەی خۆی کوشتووە.
سەرچاوەکە ڕایشی گەیاند، کوژراوەکە ناوی (م،ئـ)ە و خەڵکی گوندی سماقەیە لەسنووری ناحیەی تەقتەق و کارمەندی ئاسایشە و ساڵی ۲۰۰۳ لەشاری کەرکوک لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق دا، باوک و برایەکی تری شەهیدبوونە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکەی هەتاو میدیا، کوژراوەکە پێشتر خێزاندار بووە، بەڵام سێ ساڵ پێش ئێستا لەخێزانەکەی جیابووەتەوە و خاوەنی کچێکی بچووکە.
ئـ،و