زەماوەندی دڕندەیی بـۆ؟
ـــــــــــــــــ
زەماوەندی دڕەندەیی
نوسینی : فەلاح شاکر
دەرهێنانی : شکۆعومەر کاکەڕەش
شکۆ عومەر وەک شانزەی ئتکۆبەر بەشانۆیەکی تەمو مژاوی شادی کردین ، زەماوەندی دڕندەیی بۆ؟
چونکە ئەم نمایشە لەدۆخێکی زیندوو نمایش کرا دۆخێک هێشتا چەپۆکی دڕندەکانی ئەو زەماوەندە بەسەر ڕووخسارمانەوەیە ، دۆخێک هێشتا گوێمان لەدرووشم و هوتاقە قەبە و زل زلەکان ئەزرینێگنەوە ، شانۆ هونەرێکی زیندووە بۆ زیندووبونیشی پێویستە تێکەڵ بێ بەواقیعی ڕووداوەکانی ئێستا ، چون هەموو ئێستایەک هەبێتە ڕابردوو .ئەم نمایشەش لەئێستادا گرنگیەکی زۆری هەبوو . چون هێشتا گرێ کوێرەی ڕووداوەکان نەکراونەتەوە ،وەک چۆن شانزەی ئکتۆبەر تەم ومژاوی و ڕوداوێکی قوڵی هەمیشە زیندووە ، ئەم کارەی دەرهێنەر قوڵ و پڕ ڕەمز و نیازی نەزانراوی دیوە بینراوەکەیە.نەک بیناییەکە.
کەرکوک کیژۆڵەیەکی بچکۆڵابوو ، لەمێژوویەکی تاریکەوە لەنێو قەڵایەک کە لەزەمەنی ئینگلیز و عوسمانی و بەعس وتورک بەئێستاکەشەوە بۆتەچەقی ململانێ سیاسی و عەسکەریەکان .
لەحیواڕەکانی ئەکتەر سوزان ، بۆمان دەرئەکەوێت کە کەرکوک چ قوربانیەکی جەنگە کە هیچی بە ویستی خۆی نیە ، ماندووی ماندووەو و ڕەنجەکەشی هەر بۆخۆی نیە ،
"هەڵهاتن"
هەڵهاتن لەم نمایشەدا دەسپێک بۆ بۆ ڕۆچونە نێو ڕووداوەکان ، هەڵهاتن لەترسی کوشتن و زیندانی هەڵهاتن لەترسی نیقاب و لاقەکردن و سەڕبڕین هەڵهاتن لە هەمووئازارەکان .
"مێشوولە"
هەموومان چەشنە تەیرێکە لەشەوانەژیانی ڕۆژانەی دەست پێ ئەکات بەمژینی ،خوێن ،
دیار لە حیواڕەکانی سەرەتاییدا ئەکتەر محمد عەبدوڵا ، درک بەو ڕاستیەئەکەین ، چۆن شار پڕە لەمێشوولەی گەورە لەخوێن مژ لەجەلاد بەڵام هەرگیزیش خەڵکەکەێ نایەنەوێ دەست هەڵگرن لەشارەکەیان و بگرە خۆشیشیان ئەوێ ،پێم وایە خەڵکی ئەم شارە مازۆخین پێیان خۆشە هەمیشە یەکێک خوێنیان بمژێ ،خوێنیان بڕێژێ ،ئازاریان بدە ،هەمیشە شەلاقەی جلادەکان بەسەریەنەوە بێ .
"شوێن "
دەستنیشانکردن و دروستکردنی قەڵا لەسەرشانۆ ، هەم لەڕووی پایەم ئامێزی و هەم لەڕووی بنیاتنایشەوە قورسە .
چونکە دروستکردنی دیکۆرێکی زەبەلاخی لەوچەشنە کە بەشێوەیەکی جوان و هاوشێوەی قەڵایی کەرکوک قورسە ،ئەمەش جێ دەست و توانا وئەزموونی تەواوی سینۆگرافیای کارەکەمان بۆ دەردەخات "مەریوان زەنگەنە" کە زۆر بەئەقڵێکی پڕ دیقەت وبەوردی کاری لەدیکۆر کردووە. بۆیە بەزۆربەباشی ڕۆڵی لەسەرکەوتنی نمایشەکەبینی . هەروەهاش لەڕووی پایەمیەوە دەکرێ بڵێم ،قەڵا لەوەتەی هەیە شەڕی لەسەرئەکرێ. ،وەک لەوەی خۆشیان بوێ ، بەڵام لەناوقەڵاکەی شکۆ عومەردا ، ئاشنا ئەبین بەچیرۆکی خۆشەویستی کوڕ و دایکێک ، ،دایکێک کە هیچ نرخ و خۆشەویستی و بەهایەکی لەلای مناڵەکەی نیە ، دایک کاتێک پیرۆزە کە دایکەیەتی بکات ،بەڵام ئەو دایکە هەرگیز دایکەیەتی بۆ ئەم مناڵە نەکردووە ، هەرمناڵێک لەسۆزی دایکی بێ بەش بێ یا دەبێتە توندڕەوێکی لێ دەرئەچێ ،یا مرۆڤێکی کز وبێ هەستی لێ دەرئەچێ ،بەڵام ئەم مناڵە ، بەهۆی باوکیەوە ، دەبێتە قوربانی و مەمەڵە بەشارێکی قوربانیکراوە ئەکا . دایک لێرە هێندەی تاڵەکانی قژی پارەی حەشاریەوە پارەی فرۆشتنی شەرەف و خەونەکانی شار . دایکێکە ترس پیر پیری کردووە . گەنجیش دەرئەکەوێ ، کوڕێکیش گەورە و توند و شێواو بەڵام مناڵێش دەرئەکەوێ.
دەرکەوتن لەم نمایشەدا لەگۆڕان بوو ، گۆڕانەکانیش پەیامئامێز و مانابەخشن . ئەمەش خۆی لەخۆیە جۆرە تەکنیکێکە بۆ زیاتر فرە بابەتی.
"ڕووناکی "
فرە ڕەنگی سەرشانۆ و جوڵە خێراکانی ڕووناکی ،
دەرخەری هەموو ئەو توند و تیژی و شەڕوهەرای پەڕۆ و ئاڵا ڕەنگە و ڕەنگانەیە کە بەسەرقەڵاوە ئەکرێ ، لەکۆتایشە هەرئاڵایەک هەبێتە هۆی ڕووخانی پارچەیەک لەقەڵا ،
بەهۆی فرە ڕەنگیەوە چاو ماندوونەدەبوو لەبینینی دیمەنەکان ، چونکەّ زۆرکات گشتگیری ڕووناکی و زۆر جوڵانی ڕووناکی زیان بەنمایش ئەگەینێ ، وەلێ لەمەشدا دەرهێنەر توانێ بووی هێز و کاریگەری ڕووناکی هاوسەنگ ڕابگرێت.
"مۆزیک"
زۆربەی دەرهێنەران مۆسیقای بیانی بەکار دێنن بۆ دیمەنی شانۆگەریەکانیان ،تەنانەت هەنێک دەرهێنەر دەیانەوێ لەڕێگایٓ مۆزیکەوە کاریگەری بەسەر هەست و سۆزی بینەر دورست بکەن ،لەزۆربەی دیمەنەکان مۆزیکی زۆر دائەنێن بەڕایی من ئەم چەشنە کارەکلیپە نەک شانۆ. ، بەڵام لەمەشدا دەرهێنەر جیاواز کاری کردبوو مۆزیکی خۆماڵی بەکارهێنابوو هاودەمی ڕووداوەکان مۆزیکی گونجاودانربوو بۆ حاڵەت و هەڵچوونەکردەییەکان ، هەڵبەت ئەو مۆسیقای نواندنی ئەکتەرەکانیشمان بیرنەچێت کە چلۆن بەوپەڕی گەشتن بە ترۆپکی ئێش و ئازاری کارەکتەرەکەیان نۆتەیەکی غەمگین و ڕیتمێکی لەسەرخۆ وەک لێدانی دڵی شاریان دروست کردبوو لەسەر ستیج کەدیارە ئەمەش ماندووبونی ڕاهێنەری نواندن " تاڕق ناسیح" ی پێوە دیارە . لەکۆتاییدا ئەمە نوسینێکی سەرەتاییە و ڕوانینێکی سادەی منە ، ئەم ئیشە قسەی زۆر جدی و بابەتی قاڵ تر و درێژتر هەڵدەگرێت ،دڵنیام ئیشە ماندووبونێکی زۆری پێوەکراوە چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ کاری گەورە و جدی توانای خۆی ئەوێ ، ئیشی هەمووکەس نیە ، ، بۆیە دەستی ماندووی بونی ستافی کار ئەگوشم ، هیوایارم دەرهێنەر و شانۆکار شکۆ عومەر ، بەردەوام بێ لەم چەشنە کارکردنەی ،چون خۆگووتەنی "شانۆ پاک کەینەوە لەوکەسانەی شانۆیان تا ئاستی ماڵەباجێنە سادەکردۆتەوە"
بینەرێکی دڵسۆزت
"حەمەی شانۆ"