• نوێ

    یونس مەحموود لەچوار وانە دەرنەچووە.

    هەتاو-کەرکوک

    یونس مەحموود یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لەچوار وانە دەرنەچووە و لەچوار وانەش ئامادەنەبووە.

    دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی پیشەیی بڵاوکردەوە دەرکەوت (یونس مەحموود) یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لەچوار وانە دەرنەچووە و لەچوار وانەش ئامادەنەبووە.

    شایەنی باسە یونس بەشێوەی دەرەکی بەشداری لەتاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵی کردووە و لەوانەکانی (پەروەردەی ئیسلامی و قورئان و زمانی ئینگلیزی و زمانی عەرەبی و وقیە مزروعات) دەرنەچووە و بەکەوتوو هەژمارکراوە و هەروەها ئامادەی تاقیکردنەوەکانی(پەروەردەی دەواجین و پیشەسازی ئەلبان و مەحاسیل تەلەبیە وبەرهەمی فنکهە) نەبووە.

    ئـ،و


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: یونس مەحموود لەچوار وانە دەرنەچووە. Rating: 5 Reviewed By: asmiurnalist
    Scroll to Top