دوو برا ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان له برایه‌كی خۆیان كرد
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1 شه‌ممه له گوندی (به‌لك) سه‌ر به ناحیه‌ی ژاراوه - قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) دوو برا به چه‌كی جۆری (كڵاشینكۆف) ته‌قه‌یان له برایه‌كی خۆیان كرد و به گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كانیش ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار بووه، پاش ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزهئەمنیەکانەوە هه‌ر دوو ته‌قه كه‌ره‌كه ده‌ستگیر كران.
به وته‌ی ( خ . ب . ح ) له‌كاتی چوونی بۆ سه‌ر گۆڕی باوكی له لایه‌ن دوو برای خۆی كه له‌به‌ره دایكێكی ترن به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێكراوه و خۆشبه‌ختانه‌ش بۆخۆی سه‌لامه‌ته، به‌ڵام چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه.
هه‌ردوو براكه‌ش له‌سه‌ر سكاڵای لایه‌نی به‌رامبه‌ر و به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیر كراون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( پیكاب/ مسته‌ربۆشی) مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ئامادەکردن :شەهلابەکر