• نوێ

    ڕێز لە فریشتەکان بگرن فڕێیان مەدەن 

    ڕێز لە فریشتەکان بگرن فڕێیان مەدەن 

    چۆن دڵتان ھات ئەم پەپوولە  فڕێبدەن
    ئەھا چەند جوان خەوتووە 
    لێوە ئاڵەکانی زەردەخەنە ئەکەن
    فریشتەیەکە دڵئەھەژێنی 
    نابینن دڵە بچکۆلانەکەی لێئەدات
    ویژدان ، مرۆڤایەتی ، ھەست و نەستت لە کوێیە
    ئەی بەناو مرۆڤ ئەم بێچووە بەشێکە لەجەستەی خۆت
    جگەر گۆشەتە ئەی ئاسمان
    کە فڕێت دا نەترسای بمرێ لە برسا لە تینوێتی و گەرمادا
    نەترسای ئاژەڵەێکی دڕندە پەلاماری بدات 
    با پرسیار کەم بۆ ھێناتە ژیان کە ژیانت لێوەرگرتەوە
    ئاخر ئەم مناڵە دیاری ژیانە ھەوێنی بەردەوامی ژیانە
    لە رۆخی ڕێگایەکدا وەکو فڕێت داوە
    لە چی ترسای لەوە ترسای بتکوژن ، لەوە ترسای فەلاقەت کەن
    ھەر بەراست لەوە ترسایت بەڵام نەترسایت مناڵەکەت سەرگەردان بێت !!
    تۆ زانیوتە ئاژەڵە دڕندەکان بێچووەکانیان ئەپارێزن
    شیریان پێئەدەن ، بەخێویان ئەکەن..
    ھەر بەڕاست ئەو دایك و باوکەی ئەم مناڵەیان دروست کرد
    چ بوونەوەرێکن ، چ دڵمردوو و ویژدان سڕێکن
    ژیانێکیان لە رۆخی مەرگدا فڕێدا  ..
    فریشتەیەکیان لە قەراغ ڕێگاکان فڕێدا ..
    سەرنج : ئەم مناڵە ژیکەڵەیە ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە لە سۆران ، لە سەر شەقامی رێگای جوندیان  فڕێدراوە ..

    ئارام حمەسعید
    ٢٥ / ٧ / ٢٠١٩
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕێز لە فریشتەکان بگرن فڕێیان مەدەن  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top