قەڵادزێ: تەرمی هاوڵاتیەک لەناو بیردا دۆزرایەوە
ئەمشەو کاتژمێر 8:00 تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ژ . ب . ٲ ) لە ڕەگەزی نێر لەدایک بووی ساڵی 1993 دانیشووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە لەناو بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی (کانی زێن) دۆزراوەتەوە.
بەوتەی باوکی لە 24ی مانگی ڕابردوو لە ماڵەوە چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە و باری دەرونیشی ناجێگیر بووە، بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش
بەردەوامە.
ئامادەکردن:هەورامان خالید