• نوێ

    پێشنیارێک بۆ پەرلەمانتاران

    پێشنیارێک بۆ پەرلەمانتاران


    ڕووژنامەنووس - زێدان خەسرۆ

    بەدرێژای خولەکانی پەرلەمان پەرلەمانتارانی کوردستان مووچەیەکی خەیاڵییان بۆ بڕاوەتەوە ،میللەت وا سەیر دەکات کە تەنیا دەولەمەند دەبن و هیچی تر نا!

    نامەوێ لە ماندوو بوون و کاری پێشوتریان کەم بکەم پێم وایە هەمووکارێک پیرۆزە و جێگای شانازییە مرۆڤ هەر کارێک بکات،نموونە مامۆستا و مەلا و ڕاگەیاندنکار و هونەرمەند وهتد... بوونەتە پەرلەمانتار گەر سەیری کارەکانی پێشتووریان بکەین بەڕێژەیەکی کەمی مووچە توانیویانە بژێوی ژیانیان دابینبکەن.

    لە پەرلەمان گەرچی کار بۆ میللەت دەکەن و لەخزمەتی کۆمەڵگادان بەڵام ڕێژەی مووچەیان زۆر زیاترە لەو کارەی پێشووتر دەیانکرد و دەتوانن لەسەر مووچەکەیان کۆمەلێک گەنجی بێ کار دابمەزرێنن بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوکات دەردەکەوێت کە بەڕاست کار بۆ میللەت دەکەن یاخود نا!

    بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لە ئێستادا هەر پەرلەمانتارێک بڕی( 3797970) سێ ملیۆن و حەوت سەد و نەوت و حەوت هەزار و نۆسەد و حەفتا دینار، مووچە وەردەگڕن لەکاتێکدا هەزاران دەرچووی زانکۆهەن و چەندین بەڕێوبەرایەتی هەن کە بیناکانیان تەواو بوونە بەبەهانەی نەبوونی میلاک بۆ کارمەند نەکراونەتەوە . هەر پەرلەمانتارێک دەتوانێت لە سەر مووچەکەی خۆی بەجۆرێک مانگانانە یەک ملیۆن دینار بۆ دوو کەس تەرخان بکات و بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەو دوو کەسە کار بکەن و مانگانە هەر یەکەیان بڕی 500هەزار دینار وەردەگرێت، بەوپێیەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان 111کەسە 222کەسی بێکار دادەمەزرێن و بژێوی ژیانیان بۆ ماوەی چوار ساڵ دابین دەکرێت.

    ئەم پێشنیارە جێگای پێکەنینی هەندێ کەسە و ئەندامانی پەرلەمان ئەم کوردیە دەزانن بەڵام بەلکو شەرم بیانگرێ!
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێشنیارێک بۆ پەرلەمانتاران Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top