• نوێترین بابەت

    پەیڤێك بۆ دایکە کوژراوەکە !!


    پەیڤێك بۆ دایکە کوژراوەکە 


    دایك مناڵەکەی خۆی وەکو پارچەیەك لە جەستەی خۆی ئەبینێت ..
    نۆ مانگ و نۆ رۆژ جەور و ناخۆشی و ئازار دەکێشێت  مناڵەکەی لە مناڵداندا ھەڵدەگرێت ..
    زۆر جار ژیانی ئەکەوێتە مەترسیەوە لەبەر دووگیانبوونی بە مناڵێکەوە ..

    کاتێك مناڵەکەی لە دایك ئەبێت پێی ئەڵێت ڕۆڵەکەم ، جەرگەکەم ، جگەرگۆشەکەم ، ھەموو ژیانم ..
    پێی ئەڵێ مەرگی من پێش مەرگت کەوێ  !!
    بەرگەی سەرمای زستان و گەرمای ھاوین و ھەموو ناخۆشیەکی ژیان دەگرێت لە پێناو پەروەردەکردنی مناڵەکانیدا ..

    دایك ھەیە ھاوسەرەکەی بۆی خراپە و توندوتیژە لەگەڵیدا بەڵام لەبەر خاتری مناڵێکی یان مناڵەکانی بەرگە دەگرێت ، ئارام دەگرێت خۆی دەکاتە قوربانی !!
    من تێناگەم ئەم کوڕە چ جۆرە بوونەوەرێك بووە ھێندە بێ وێژدان و دڕندە و بەربەری بووە  دایکی خۆی بەو شێوە دڕندانەیە کوشتووە !!؟
    لە پای چیدا تۆڵەی چی لێکردۆتەوە!؟ لەبەرئەوەی باش بەخێوی نەکردووە رەنج و شەونخونی نەکێشاوە تا ئەم مەخلوقەی ھێناوەتە ژیان !؟

    ئەستەمە زۆریش ئەستەمە باوەربکرێت مناڵێکی وەحشی ئاسا دایکی بکوژێت و دەم و چاوی بشێوێنێت !؟ بە تەوراس دەم و لوتی لێبکاتەوە و ھەردووچاوی دەربھێنێت و ھەتکی بکات !!؟؟

    چ داتەکینێکە لە ھەموو پێودانگ و مرۆڤایەتیەك چ کارەساتێکە دایکێك باجی میھرەبانیەکانی وەربگرێت !؟
    دایکەکان ببورن ئێوە ئازارتان خوارد ، دڵتان ڕەنجا بە رەفتاری تیرۆریستانەی کوڕێك بۆ دایکەکەی !!
    ئەوە کوڕ نیە مرۆڤ نیە ، گوناحە ناوی مرۆڤ بێت ، ئەو بونەوەرێکی نەگریسە  ... 

    ئارام حمەسعید
    ١٢ / ٦ / ٢٠١٩
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پەیڤێك بۆ دایکە کوژراوەکە !! Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top