بەرزانی کامیانە؟
کابرایەکی دووکاندار هەبوو، مودەیەکی زۆر ،بەردێکی گەورە
لەبەردەم دوکانەکەیداهە بوو،کابراگیری بەدەست ئەم بەردەوە خواردبوو،نەبۆی لادەبرا،نەکەس لێی دەکڕی...تاڕۆژێک هونەرمەندێکی پەیکەرتاش بەلای دوکانەکەیدا تێدەپەڕێت و بەردەکە دەبینێ...
بەکابرای خاوەن دووکان دەڵێ ..:ئەم بەردەم بۆ پێنافرۆشی ؟؟ ئەویش دەڵێ فرۆشتی ناوێ بیبە بۆخۆت...
بەخۆی دەڵێ باش لەکۆڵم بویەوە،دەمێکە گیرم خواردوە بەدەستیەوە...
کاکی پەیکەر تاش بەهەر جۆرێک بووە،بەردەکە دەبات و لە پاش کارکردنێکی زۆر پەیکەرێکی جوانی لێدروست دەکات...ئەوبەردەی کەتەمەنێک بەبێ کەڵکی لەبەردەم دوکانەکەدا بوو ،بوو بەپەیکەرێک و لەمودەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بڵاو بویەوە..
ناوبانگی پەیکەری هونەرمەند گەشتەوەبەکابرای خاوەن دوکان و بوو بەگرێ لەدڵیدا،لەبەردەبێ کەڵکەکەی ئەم چی شاکارێک دروست بووە،ئۆقرەی نەگرت و هەتا شەوێ گرێ دەرونیەکەی پاڵی پێوەناو هەستا بەچەکوش ،پەیکەرەی شکاند.....!!
جا بەڕاستی هەرجار باسی دەوڵەتی کوردیم بیستبێت،باسی بەرزانی یان پارتیشی لەگەڵدا بووە، ئەمە لەدیوێکیدا مایەی خۆشهاڵیە،حیزبێکی ئاوانەتەوەی و سەرکردەکی وادڵسۆزمان هەبێت..
بەڵام ئەوەی سەری لێدەرناکەم ئەوەیە،ئەگەر دەوڵەت بەردەکە بێت، بەرزانی کام ڕۆڵەیانی بینی؟!!
ڕۆڵی خاوەن دوکانەکە،کەنەک نەیتوانی سود لەبەردەکەببینێ ،شکاندیشی،وەک هەندێ دەڵێن:بەرزانی خەونی بون بەدەوڵەتی لەگۆڕناو ئەوەی هەمان بوو لەدەستمان دا..بەسەدا پەنجای خاکی کوردوستانو زۆرشتی تر...
یان ڕۆڵی هونەرمەندەکەدەگێڕێت و بەم ڕیفراندۆمە،دەوڵەتێکی جوانی لێدروست دەکات، وەک هەندێ دەڵێن،ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشەو لەباخەڵماندایە،لەهەرکاتێکدا بوبێت،دەوڵەتی پێدروست دەکەین!!!
٭سەدجاری تر ڕیفراندۆم بکرێت،بەڵێم بۆسەربەخۆی دەبێت،بەشەرتێ ،سیاسیەکان نەڵێن،ئەم ڕیفراندۆمە بۆ
سەربەخۆی وجیاکردنەوەی سنورنیە!!!
نووسینی:بڕیارشەشکی