• نوێترین بابەت

    کەژاڵ ئەحمەدیش زەواجەکەی کردە منەت بەسەرماندا 

    کەژاڵ ئەحمەدیش زەواجەکەی کردە منەت بەسەرماندا 
    نووسینی:ڕۆژعەزیز


     کەژاڵ ئەحمەد دەڵێت بۆیە هاوسەرگیریم کردوە لەگەڵ ئەو پیاوەدا بۆ ئەوەی خزمەت بە کورد بکەین . دەڵێت کێ رێگە بەمن دەدات بچمە ئەو وڵاتە خزمەت بەکورد بکەم . دیارە خانمی شاعیری هەست ناسک و کەسێکی بێ ئاگا لەژیانی هاوسەرگیری  دەڵیت کاتێک زەواجم دەلیت ئەو دوو ژنی هەبووە لە  دادگا لەعەقدەکەی نوسرا بوو مطلق نازانم کەژاڵ مەبەستی هاوسەرەکەیەتی کە نوسراوە مطلق یان مەبەستی ژنی ئەو پیاوەیە کە کە ئەم شووی پێ کردوە . ئەم شاعیرە هەست ناسکە دواکەوتووە دەیەوێت بەم قسانەی هاوسەرگیری فرە ژنیەکەی پاساوی بۆ بهێنێتەوە . 

    ئەو ئەوکاتەی لە گرتەیەکی ڤیدیوۆیدا  دەرکەوت لە ماڵی هاوسەرەکەی و هاوسەرەکەی دوو ژنی ریز کردبوو بەکەژاڵ ئەحمەدیشەوە سیان  ئیتر نازانم ئەمە چی بوو ؟ ئیوە بڵین کابرای هاوسەری کەژاڵ ئەوەندە ژن دۆست بێت لەدوای تەڵاقدانی ژنەکانی هێشتا پەیوەندیە کۆمەڵاتیەکەیان ماوە ژنەکانی کە لێی جیابوونەوە هەر سەردانی هاوسەرەکەیان دەکەن کە  لێی جیابوونەوە  .

     بەبروای من هەست ناکەم کەسێک دوو ژن بهێنێت ئیدامە بە چەند ژنە بدات ئاوا ژن دۆست بێت کە ژنەکانی جیا بووبنەوە بەردەوام پەیوەندیان هەیە سەردانی یەکتری دەکەن . ئەمەیان درۆیەکی گەورەیە چونکە خۆی لەخۆیدا فرە ژنی سوکایەتیە بەخودی ژن .

     من کارم بەوە نیە کەژاڵ ئەحمەد هاوسەرەکەی تەمەنیان جیاوازی زۆرە هیچ قسەیەکم نیە لەم بارەیەوە بەڵام شاعیرێک ئەمە بیر کردنەوەی بێت شوو بەپایویک بکات دوو ژنی دیکەی هەبووە ئیتر نازانم بۆ لۆمەی ژنانێک بکەین کە نەخوێندەوارن شوو دەکەن بە کەسێک ژنی دیکەی هەیە .

    لەم مەهزەلەیە دەڵێت ئەو دوو ژنی هەبوو شەش مناڵی هەبوو ئێمە پێکەوە خەونی گەورەمان هەبوو خزمەت کردن بوو بە کوردستان . دەبێت ئەو شاعیرە بپرسین ئەی خەون خزمەت کردنەکەتان بۆ کوردستان بۆ کوردکامە بوو هاتە دی ؟. ئەو بەنیاز بووە هەستی کوردانە لە ناو کوردەکانی ئەردەندا دروست بکات ئەمەیە دیارە پۆژەکەی خزمەت بە کورد ، ئەم جەنابە وا دەزانێت لەکوردستانی عێراقدا هێشتا دەسەڵاتی عەرەبی هەیە  ، لەکاتێکدا خەریکە خەڵکی کوردستان ئینهار دەکەن لەهەستی ئەو کوردانەیەی جەنابی کەژاڵی شاعیردا . 

    نازانم کەژاڵ زۆر باسی هاوسەرەکەی دەکات  دەڵێت زۆر بەرێز بووە  کەچی کەژاڵ کە هاوسەرگیری لەگەڵ کرد یەکسەر بووە حیجاب بەڵام کاتێک لێی جیابۆتەوە دیسان سەرپۆشەکەی فڕێدا ، ئەو گلەیی لە ژنانی هاورێی دەکات کە دژایەتی دەکەن قسەی لەسەر دەکەن . 

    دیارە کەژاڵ زۆر نیگەرانە کە رەخنە لە شوو کردنەکەی لەلایەن هاورێکانیەوە کە ژنن لێ دەگرن . جەنابی خانمی شاعیر جا ناهەقیان نیە تۆیەکی شاعیرو ناسراو هاوسەرگیریت لەگەڵ کەسێکدا کردوە کە ژنی دیکەی هەبووەو تۆیەکی شاعیر کە زەواجت کرد بوویتە حیجاب و فرە ژنیت رەونەق پیدایەوە  ئیتر چۆن کۆمەڵگاو خەڵک رەخنەت لێ ناگرن هاورێکانت کە ژنن لۆمەت ناکەن ...؟
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کەژاڵ ئەحمەدیش زەواجەکەی کردە منەت بەسەرماندا  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top