ڕانیه سێ كه‌س به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كران
له لایه‌ن هێزه‌کانی بەشی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافحه) لە ڕانیە پاش به‌ده‌سهێنانی به‌دواداچون و زانیاری و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان 3 كه‌سیان به ناوه‌كانی ( أ . م . أ) و ( م . ی . م) و ( ز . م . م) ده‌ستگیر كرد كه به وته‌ی خۆیان هه‌ستاون به دزینی کەلوپەلی ناو ماڵ له دوكانداره‌كان و یه‌كێكی تریان هه‌ستاوه به دزینی ئاژه‌ڵێك له جۆری ( ئه‌سپ ).
پاش ده‌ستگیركردنیان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یانداو به بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسایی سزادانی عێراقی هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیر كراون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ئامادەکردن:هەورامان خالید