كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شاری بانه به هۆی به‌زۆره‌ملێ به
شوودانی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له گه‌ڵ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له ئێران، كچێكی خه‌ڵكی ئاوایی كێوڵهی بانه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناچار كراوه میرد به یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بكات، خۆی كووشتووه.
كچه‌كه ته‌مه‌نی 19 ساڵانه و ناوی سۆما خدریه و له ڕیگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
له باره‌ی خۆكوشتنه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له بنه‌ماڵه‌ی خدری به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا سۆما بڕیار بوو به‌م نزیكانه شوو بكات، بنه‌ماڵه‌ی ته‌رمی ناوبراویان ته‌نانه‌ت نه‌بردووه‌ته پزیشكی دادوه‌ری و به دزیه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان ئه‌سپه‌رده كردووه.
سەرچاوە:پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
ئامادەکردن:هەورامان خالید