• نوێترین بابەت

    بەپەلە ئاوات بۆکانی دەسگیر کرا

    ئاوات بۆکانی جارێکی تر دەسگیرکرا


     هونەرمەندی میللی ئاوات بۆکانی لە سلێمانی دەستگیرکرا و پۆلیسی سلێمانیش ڕایگەیاند، خۆی دەمانچەیەکی پێبووە و لەناو ئۆتۆمبیلەکەشیدا دەمانچەکەیەکی دیکە و چەکێکی جۆری ویزە هەبووە. لە ڕاگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوات فازڵ ڕەشیدی تەمەن ٣١ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، کە دوو فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی مادەکانی ٤١٣ و ٤٣٢ لە یاسای سزادانی عێراقی. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەست بەسەر دەمانچەیەكی جۆری كڵۆك و شانەیەك و چواردە فیشەكدا گیراوە هاوکات لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دەستگیراوە بەسەر دەمانچەیەكی جۆری تۆكاریف و شانەیەك و ٢٠ فیشەك و چەكێكی جۆری ویزە و شانەیەك و ٢٧ فیشەكدا. پۆلیسی سلێمانی باس لەوەشدەکات، کە ئەو تۆمەتبارە لە هەر شوێنێک فەرمانی گرتنی هەبێت دەنێردرێت بۆ ئەو شوێنە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. مادەی ٤١٣ لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دەستدرێژیکردن و بریندارکردن و لێدان، هاوکات مادەی ٤٣٢ تایبەتە بە هەڕەشەکردن. ئەوە لەکاتێکدایە لە (٩ى کانوونى دووەمى ٢٠١٩) ئاوات بۆکانی دانیشتوی شاری کۆیە لەگەڵ سێ کەسی تر دەچن بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دووکەسیان کرد و برینداری کردن و دواتریش فەرمانى دەستگیرکردنى بۆدەرچوو. دواى دوو مانگ لە فەرمانى دەستگیرکردنیشی لە ڕۆژى (٥ى ئازارى ٢٠١٩) خۆى ڕادەستى پۆلیس کرد و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا. ئاوات بۆکانی یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکانی کوردستان و هەوادارێکی زۆری هەیە، چەند ساڵێکە لەوبوارەدا دەرکەوتووە، جگە لە گۆرانیوتن لە ئاهەنگ و دانیشتنە تایبەتەکاندا، چەندین بەرهەمی گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەپەلە ئاوات بۆکانی دەسگیر کرا Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top