• نوێ

    بۆمەرگی مناڵەبێنازەکانی کەرکوک

    بۆمەرگی مناڵەبێنازەکانی کەرکوک



    مەنوو کوڕە نازدارەکەم ڕامەچڵەکێ 
    ئەم گرمەیە دەنگی یاریی ئاگرینی بەرلەجەژنە
     تەماشاکە ڕەنگی سوور کراسەکەتی جوانکردووە
    لەگەڵ ڕەنگی کەمەربەند و پانتۆڵەکەت  ڕێکیخستووە!
    نیگەران مەبە کوڕەکەم کاتێ کە سەرت گێژدەخوا
    هەڵبەزو دابەزی یاری ماندووی کردووی قەسەم بەخوا
    دڵنیابە پێڵاوە جوانەکانیشت سەلامەتن 
    تۆز نەیگرتوون نەدڕاون
    وەکو دڵی دایەو بابە لەپاڵتەوە  پشوو دەدەن ڕاکشاون
    ڕۆڵەنەکەی بەم ناوەختە بیر لەمردن بکەیتەوە
    خۆتۆبەڵێنت پێداوین 
    کاتێ کە ئێمە پیردەبین تۆ هێزمان پێ بدەیتەوە!
    دەهەڵسەوە بابگەڕێنەوە بۆ ماڵ
    دیاریی جوانمان بۆکڕیوی بۆجەژنی قوربانی ئمساڵ
    دەچاوەکانت هەڵبێنە هەناسەکەی دایە و باوە
    ئێمە کوادەتوانین بژین لەم دۆزەخە 
    بەبێ نیگای ئەودووچاوە؟!
    مەهدی زریان
    30/5/2019
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆمەرگی مناڵەبێنازەکانی کەرکوک Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top