ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئـ‌ێران ژنەکەی خۆی دەکوژێت ..
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، راوێژكاری حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشتووی شاره‌وانی تاران دانی به كوشتنی ژنه‌كه‌ی به‌ناوی (میترا ئوستاد) ناوه".
پۆلیسی ئێران له‌باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاندووه: "نه‌جه‌فی خۆی له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس راده‌ستكردووه و پاساوی كوشتنی ژنه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. میترا ئوستادیشی به گوللـه له حه‌مامی ماڵه‌كه‌یدا له باكووری تاران كوشتووه".
په‌یوه‌ست به‌و رووداوه، په‌ریسا ساڵحی، په‌یامنێری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (ئینساف نیووز) گوتوویه‌تی: "میترا په‌یوه‌ندی به ماڵپهڕهكهیانهوه كردووه و ویستوویه‌تی له‌باره‌ی ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌فی دیداری له‌گه‌ڵ ساز بكرێت، ده‌بوو ئه‌و رۆژه بێته ئۆفیسی ویبسایته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژه كوژراوه".
میترا ئوستاد ته‌مه‌نی 38 ساڵان بووه و 30 ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵتر بووه، ژنی دووه‌می نه‌جه‌فی بوو، راوێژكاره‌كه‌ی روحانی ساڵی رابردووش به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێیگیرا له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێكی سه‌مای قوتابخانه‌ی كچان و ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكرایه‌وه، ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
شاره‌وانی تاران كێشایه‌وه
ئامادەکردن :ئەمین کەرکوکی