دووکەس بەتۆمەتی دزی کردن دەستگیرکران
حاجیاوا/ دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران و
دانیان ناوە بە تاوانەکەیان
دوای ئەوەی هەواڵدەرێک سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆکی کرد لە ناحیەی حاجیاوا و ڕایگەیاند کە دزی لە مزگەوتی گۆرستانی گشتی حاجیاوا کراوە دەرگاکانی مزگەوتەکە و هەندێک کەلو پەلی ئاسنی مزگەوتەکە لێکراوەتەوە. دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵنەوە کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
دوای هەوڵدان و بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک دوو کەس دەست گیرکران کە هەردوکیان تەمەنیان لە خوار ۱۸ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان، لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە هەستاون بە لێکردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتی گشتی گۆڕستانی حاجیاوا هەندێک کەلوپەلی ئاسنیان بردووە و دواتر بە ئاسنەواڵە فرۆشتویانە.
هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین