• نوێ

    ئایە ئەزانی مانگ چۆن درووست بووە؟



    ئایە ئەزانی مانگ چۆن درووست بووە؟ 





    سەرنجڕاکێش: مانگ چۆن دروست بووە؟

    لوقمان حەوێز/ تێکساس

    کۆمەڵێک لێکدانەوەمان هەیە لەئێستادا بۆ دروستبوونی مانگ و چۆنیەتی بوونی بە پاشکۆی گۆی زەوی، لەم نوسینە کورتە باس لە یەکێک لە بەهێزترین لەو لێکدانەوانە دەکەم...

    بەپێی هەموو ئەو زانیاریانەی هەمانە خۆر نزیکەی 4.6 ملیار ساڵ پێش ئێستا دروست بووە، گۆی زەویش وەکو هەسارەکانی تر هەندێک زیاتر لە 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا لە بەریەکەوتن و لێکدانی کۆمەڵێکی زۆر لە هەسارەی بچوکتر دروستبووە، لەهەمان کاتدا کۆمەڵێکی زۆر لە هەسارەی بچوکتر لە گۆی زەوی لە نێو کۆمەڵەی خۆر ماونەتەوە، بە تێپەڕبوونی کات ئەوانیش یان بەر هەسارە گەورەکانی تر کەوتوون یان هەندێکیان بوون بە پاشکۆی هەسارەی تری گەورەتر لەخۆیان بێ ئەوەی بەریان بکەون...

    بەپێی بەهێزترین لێکدانەوە بەر لە پتر لە چوار ملیار ساڵ یەکێک لەو هەسارە بچوکانەی کۆمەڵەی خۆر کە قەبارەکەی نزیک بووە لە قەبارەی مەریخ و گەردوونناسان ئێستا پێێ دەڵێن Theia بەشێوەیەکی توند و تیژ بەر گۆی زەوی تازە لەدایک بوو کەوتووە و دوایی لەیەکتر جیابوونەتەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک پارچەی ئێجگار زۆر لە هەردوو هەسارە جیابوونەتەوە بەبۆشاییدا بڵاوبوونەتەوە، دوایی زۆربەی ئەو پارچانە گەڕاونەتەوە سەر گۆی زەوی لەبەر زۆری هێزی کێشکردنی، هەندێکیش لەو پارچانە کە بەشێکیان بریتیبوون لەو ماگمایەی ناخی گۆی زەوی کەوتونەتە سەر هەسارەی Theia کە لەئەنجامی بەریەکەوتنەکە بچوکتر بۆتەوە ودوایی بووە بە مانگ و لەم خولگەیەی ئێستا جێگیربووە، ئەمەش لەیەکچوونی زۆری پێکهاتەکانی مانگ بە پێکهاتەکانی گۆی زەوی ڕووندەکاتەوە...

    لە ئەنجامی ئەم بەریەکەوتنەش تەوەری سوڕانەوەی گۆی زەوی لاربووە و خێرایی سوڕانەوەشی بەدەوری خۆیدا زۆرتر بووە، بێ گومان لەئەنجامی ئەو لاریەی گۆی زەوی وەرزەکان دروست دەبن و کەش و هەواش چالاکترە، لەبەر ئەوەی بەهۆی مانگەوە زەوی لاربووە، هەروەها هەڵکشان و داکشانی زەریاکان هەیە، بۆیە گەلێک جار دەووترێت مانگ نەبووایە ژیان لەسەر هەسارەی زەوی دروست نەدەبوو...

    Lukman Hawez
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئایە ئەزانی مانگ چۆن درووست بووە؟ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top