• نوێ

    ماڵی ئێوە لە کۆڵانە بێ ڕەنگەکانە 

    ماڵی ئێوە لە کۆڵانە بێ ڕەنگەکانە 



    تۆ دیمەنی بارانبارینت حەز لێیە 
    و دیمەنی پروکانەوەی من بەدەم
     بیرکردنت 
    وەک نەخۆشێک بەدەردێکی گران
     دەرمانی دەردت لە دڵتەنگی من 
    هەڵچنیووە
     وەک یاخی ترین بوونەوەر
     دەستەکانت بە لەرزۆکیەوەش 
    هێشتا تامەزرۆی گرتنی 
    کەمەرم نا بۆ تێکەڵ بوون 
    ملیشم نا بۆ سەما 
    چاوەکانیشم نا
     قژیشم نا
     بچوکترین هۆکاری زەردەخەنەم
     لە زیندانی بێ تۆیی 
    دەپروکێمەوە
     ئەی بێ دەنگ ترین 
    بێ رەنگ ترین
     بێ تاوانترین
     بکوژی ئەم دنیایە 
    چی بکەم تا تاوانی
     ئەم هەموو کوژراویەم 
    بخەمە ئەستۆی تۆ و 
    لە زیندانی ویژدان
     دیل بتگرن 
    و چی تر بەبێ دەنگی خۆت
     من نەکوژیت 
    ئەگەر هەر بکوژیت 
    یادگارییەکانت لە کۆڵانە
     بێ رەنگەکەتان بکوژە
     یوسف إبراهيم
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ماڵی ئێوە لە کۆڵانە بێ ڕەنگەکانە  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top